Add parallel Print Page Options

ناردنی تیمۆساوس بۆ سالۆنیکی

بۆیە کاتێک بەرگەمان نەگرت، بە باشمان زانی بە تەنها لە ئەسینا بمێنینەوە، تیمۆساوسمان نارد کە برا و هاوکارمانە بۆ خودا لە مزگێنی مەسیحدا، بۆ ئەوەی باوەڕتان بەهێز بکات و هانتان بدات، تاکو لەم ناخۆشیانەدا کەس نەهەژێت. خۆتان دەزانن کە بۆ ئەمە دیاری کراوین. لە ڕاستیدا، کاتێک لەلاتان بووین، بەردەوام پێمان گوتوون کە تووشی چەوسانەوە دەبین، وەک دەزانن ڕوویدا. لەبەر ئەوە منیش کاتێک بەرگەم نەگرت، تیمۆساوسم نارد بۆ ئەوەی دۆخی باوەڕتان بزانم، نەوەک تاقیکەرەوە تاقی کردبنەوە و ڕەنجمان بەفیڕۆ بچێت.

بەڵام ئێستا تیمۆساوس لەلای ئێوەوە هاتەوە بۆ لامان، مژدەی باوەڕ و خۆشەویستی ئێوەی پێداین، هەروەها چۆن هەردەم بە چاکە یادمان دەکەن و پەرۆشی بینینمانن، هەروەک چۆن ئێمەش بە پەرۆشین بۆ بینینی ئێوە. لەبەر ئەوە خوشکان و برایان، لە کاتی تەنگانە و چەوسانەوەماندا، باوەڕتان هاندەرێکی گەورە بوو بۆمان، چونکە ئێوە بەهۆی یەکبوونتان لەگەڵ مەسیحی باڵادەستدا چەسپاون، ئێستا ئێمەش بەڕاستی دەژین. نازانین بە چ شێوەیەک سوپاسی خودا بکەین لەبەر ئەو هەموو دڵخۆشییەی لەبەردەم خودامان بە ئێوە هەمانە. 10 شەو و ڕۆژ گەرمتر دەپاڕێینەوە، تاکو بتانبینین و کەموکوڕی باوەڕتان دابین بکەین.

11 با‏ خودای باوکمان‏ و عیسای گەورەمان ڕێگای هاتنمان بۆ لاتان ئاسان بکات، 12 هەروەها داواکارین عیسای خاوەن شکۆ خۆشەویستیتان بۆ یەکتری و هەموو خەڵکی دیکە زیاد و سەرڕێژ بکات، بە ئەندازەی خۆشەویستی ئێمە بۆتان. 13 با عیسای خاوەن شکۆمان دڵتان بەهێز بکات تاوەکو لە کاتی گەڕانەوەی لەگەڵ هەموو گەلە پیرۆزەکەی، لەبەردەم خودای باوکمان بێ گلەیی لە پیرۆزیدا بن.

So when we could stand it no longer,(A) we thought it best to be left by ourselves in Athens.(B) We sent Timothy,(C) who is our brother and co-worker(D) in God’s service in spreading the gospel of Christ,(E) to strengthen and encourage you in your faith, so that no one would be unsettled by these trials.(F) For you know quite well that we are destined for them.(G) In fact, when we were with you, we kept telling you that we would be persecuted. And it turned out that way, as you well know.(H) For this reason, when I could stand it no longer,(I) I sent to find out about your faith.(J) I was afraid that in some way the tempter(K) had tempted you and that our labors might have been in vain.(L)

Timothy’s Encouraging Report

But Timothy(M) has just now come to us from you(N) and has brought good news about your faith and love.(O) He has told us that you always have pleasant memories of us and that you long to see us, just as we also long to see you.(P) Therefore, brothers and sisters, in all our distress and persecution we were encouraged about you because of your faith. For now we really live, since you are standing firm(Q) in the Lord. How can we thank God enough for you(R) in return for all the joy we have in the presence of our God because of you?(S) 10 Night and day we pray(T) most earnestly that we may see you again(U) and supply what is lacking in your faith.

11 Now may our God and Father(V) himself and our Lord Jesus clear the way for us to come to you. 12 May the Lord make your love increase and overflow for each other(W) and for everyone else, just as ours does for you. 13 May he strengthen your hearts so that you will be blameless(X) and holy in the presence of our God and Father(Y) when our Lord Jesus comes(Z) with all his holy ones.(AA)