Add parallel Print Page Options

بەشەکانی مەنەشە و ئەفرایم

16 تیروپشک بۆ بەشی نەوەی یوسف دەرچوو، لە ڕووباری ئوردون لەلای ئەریحا هەتا ئاوی ئەریحا بوو، بەرەو ڕۆژهەڵات هەتا ئەو چۆڵەوانییەی لە ئەریحاوە سەردەکەوێت بۆ ناوچە شاخاوییەکانی بێت‌ئێل، لە بێت‌ئێلیشەوە کە پێی دەگوترێ لوز، بەردەوام بوو بۆ سنووری ئەرکییەکان لە عەتەرۆت و لەوێشەوە ڕووەو ڕۆژئاوا دابەزی بۆ سنووری یەفلێتییەکان و بۆ سنووری بێت‌حۆرۆنی خواروو و بۆ گەزەر و کۆتاییەکەشی لەلای دەریای سپی ناوەڕاست[a] بوو.

جا نەوەکانی یوسف مەنەشە و ئەفرایم میراتی خۆیان وەرگرت.

ئەمانەش سنووری نەوەی ئەفرایم بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان:

سنووری میراتەکەیان لە ڕۆژهەڵات، عەتەرۆت ئەدار بوو، هەتا بێت‌حۆرۆنی ژووروو، ئینجا سنوورەکە بەرەو دەریا چوو، لە میخمەتات ڕووەو باکوور، بەلای ڕۆژهەڵاتدا سووڕایەوە بۆ تانەس شیلۆ و پەڕییەوە بۆ یانۆوەح لەلای ڕۆژهەڵات. سنوورەکە لە یانۆوەحەوە دابەزی بۆ عەتەرۆت و نەعەرا و چوو بۆ ئەریحا و گەیشتە ڕووباری ئوردون. ئینجا سنوورەکە لە تەپووەح درێژبووەوە بەرەو ڕۆژئاوا بۆ شیوی قانا و کۆتاییەکەشی لەلای دەریای سپی ناوەڕاست بوو. ئەمە میراتی هۆزی نەوەی ئەفرایم بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان، لەگەڵ ئەو شارۆچکانەی لەناو میراتی نەوەی مەنەشەدا بۆ نەوەی ئەفرایم جیا کرابوونەوە، هەموو شارۆچکە و گوندەکانیان.

10 کەنعانییەکانی دانیشتووانی گەزەریان دەرنەکرد، ئیتر کەنعانییەکان هەتا ئەمڕۆش لەگەڵ ئەفرایمدا نیشتەجێن و وەک کۆیلە بێگارییان پێدەکەن.

Footnotes

  1. 16‏:3 لەلای دەریای سپی ناوەڕاست: عیبری: لەلای دەریاوە، لێرە و لە ئایەتی 8.‏

Allotment for Ephraim and Manasseh

16 The allotment for Joseph began at the Jordan, east of the springs of Jericho, and went up from there through the desert(A) into the hill country of Bethel.(B) It went on from Bethel (that is, Luz(C)),[a] crossed over to the territory of the Arkites(D) in Ataroth,(E) descended westward to the territory of the Japhletites as far as the region of Lower Beth Horon(F) and on to Gezer,(G) ending at the Mediterranean Sea.

So Manasseh and Ephraim, the descendants of Joseph, received their inheritance.(H)

This was the territory of Ephraim, according to its clans:

The boundary of their inheritance went from Ataroth Addar(I) in the east to Upper Beth Horon(J) and continued to the Mediterranean Sea. From Mikmethath(K) on the north it curved eastward to Taanath Shiloh, passing by it to Janoah(L) on the east. Then it went down from Janoah(M) to Ataroth(N) and Naarah, touched Jericho and came out at the Jordan. From Tappuah(O) the border went west to the Kanah Ravine(P) and ended at the Mediterranean Sea. This was the inheritance of the tribe of the Ephraimites, according to its clans. It also included all the towns and their villages that were set aside for the Ephraimites within the inheritance of the Manassites.(Q)

10 They did not dislodge the Canaanites living in Gezer; to this day the Canaanites live among the people of Ephraim but are required to do forced labor.(R)

Footnotes

  1. Joshua 16:2 Septuagint; Hebrew Bethel to Luz