Add parallel Print Page Options

خودا ئاوی لافاو بەسەر زەویدا دەهێنێت

کاتێک مرۆڤ دەستیان بە زیادبوون کرد لەسەر ڕووی زەوی و کچیان بوو، کوڕانی خودا بینییان کچانی مرۆڤ جوانن. جا لە هەموو ئەوانەی هەڵیانبژاردن ژنیان هێنا. ئینجا یەزدان فەرمووی: «ڕۆحی من هەتاسەر ململانێ لەگەڵ مرۆڤ ناکات، چونکە مەرگدارن؛ ڕۆژانی ژیانیان دەبێتە سەد و بیست ساڵ.»

لەو ڕۆژانەدا لەسەر زەوی نەفیلیم[a] هەبوون. لەدوای ئەوەی کوڕانی خودا چوونە لای کچانی مرۆڤ منداڵیان لێیان بوو، منداڵەکان بوونە ئەو پاڵەوانانەی کە لە کۆنەوە ناوبانگیان هەیە.

یەزدان بینی کە خراپەکاری مرۆڤ لەسەر زەوی زۆر بووە، هەروەها هەموو بیروبۆچوونەکانی دڵیشی بە درێژایی ڕۆژ تەنها لەلای خراپەیە. یەزدان خەفەتبار بوو کە مرۆڤی لەسەر زەوی دروستکردبوو، هەروەها دڵگرانیش بوو. ئیتر یەزدان فەرمووی: «مرۆڤ دەسڕمەوە، ئەوەی لەسەر ڕووی زەوی دروستم کرد، مرۆڤ و ئاژەڵ و بوونەوەری خشۆک و باڵندەی ئاسمان، چونکە خەفەت دەخۆم لەوانەی کە دروستم کردوون.» بەڵام نوح لەبەرچاوی یەزدان ڕەزامەندی بەدەستهێنابوو.

ئەمانەش نەوەکانی نوحن.

نوح پیاوچاک و بێ کەموکوڕی نێو خەڵکانی سەردەمی خۆی بوو، دۆستی خودا بوو. 10 نوح سێ کوڕی بوو: سام و حام و یافەت.

11 زەویش لەبەردەم خودا گەندەڵ بوو و پڕیش بوو لە توندوتیژی. 12 خودا بینی زەوی چەند گەندەڵ بووە، چونکە هەموو مرۆڤێک ژیانی خۆی لەسەر زەوی گەندەڵ کردبوو. 13 ئیتر خودا بە نوحی فەرموو: «من کۆتایی بە بوونی هەموو ئادەمیزاد دەهێنم، چونکە بەهۆی ئەوانەوە زەوی پڕ بووە لە توندوتیژی. وا لەگەڵ زەوی لەناویان دەبەم. 14 کەشتییەک بۆ خۆت لە تەختەی دار سەروو دروستبکە، کەشتییەکە بکە لانە و بە قیڕ دیوی ناوەوە و دەرەوەی سواخ بدە. 15 ئاواش دروستی دەکەیت: سێ سەد باڵ درێژی کەشتییەکە بێت، پەنجا باڵ پانی بێت، سی باڵیش بەرزی بێت.[b] 16 بە ئەندازەی باڵێک[c] بۆشایی لەسەر کەشتییەکە بانێکی بۆ دروستدەکەیت، کەشتییەکە تەواو دەکەیت. دەرگای کەشتییەکەش لەتەنیشتەوە دادەنێیت. کەشتییەکە دەکەیتە سێ نهۆم، خوارەوە و ناوەڕاست و سەرەوە. 17 من وا ئاوی لافاو بەسەر زەویدا دەهێنم، بۆ لەناوبردنی هەموو ژیانێک لەژێر ئاسمان، هەروەها هەموو زیندەوەرێک کە هەناسەی ژیانی تێدایە. هەرچییەک لەسەر زەوییە لەناودەچێت. 18 بەڵام من پەیمانی خۆم لەگەڵ تۆ دەچەسپێنم. تۆ دەچیتە ناو کەشتییەکەوە، خۆت و کوڕەکانت و ژنەکەت و بووکەکانیشت لەگەڵت. 19 لە هەموو بوونەوەرێکی زیندوو، نێر و مێ، جووتێک لەگەڵ خۆت دەهێنیتە ناو کەشتییەکەوە، بۆ هێشتنەوەیان بە زیندووێتی. 20 جووتێک لە هەموو جۆرێک لە جۆرەکانی باڵندە و لە جۆرەکانی ئاژەڵ و لە جۆرەکانی بوونەوەرە خشۆکەکانی زەوی دێنە لات، بۆ هێشتنەوەیان بە زیندووێتی. 21 تۆش بۆ خۆت هەر خۆراکێک کە دەبێت بخورێت بیبە و لەلای خۆت کۆی بکەرەوە، تاکو بۆ خۆت و بۆ ئەوان ببێتە خواردەمەنی.»

22 جا نوح هەموو ئەوەی خودا فەرمانی پێ کردبوو، ئەنجامی دا.

Footnotes

  1. 6‏:4 نەفیلیم‏ وشەیەکی عیبرییە، بە واتای مرۆڤی زەبەلاح دێت.‏
  2. 6‏:15 درێژی کەشتییەکە نزیکەی 140 مەتر، پانییەکەی 23 و بەرزییەکەی 14 مەتر بوو.‏
  3. 6‏:16 باڵێک: نزیکەی نێو مەتر.‏

Wickedness in the World

When human beings began to increase in number on the earth(A) and daughters were born to them, the sons of God(B) saw that the daughters(C) of humans were beautiful,(D) and they married(E) any of them they chose. Then the Lord said, “My Spirit(F) will not contend with[a] humans forever,(G) for they are mortal[b];(H) their days will be a hundred and twenty years.”

The Nephilim(I) were on the earth in those days—and also afterward—when the sons of God went to the daughters of humans(J) and had children by them. They were the heroes of old, men of renown.(K)

The Lord saw how great the wickedness of the human race had become on the earth,(L) and that every inclination of the thoughts of the human heart was only evil all the time.(M) The Lord regretted(N) that he had made human beings on the earth, and his heart was deeply troubled. So the Lord said, “I will wipe from the face of the earth(O) the human race I have created—and with them the animals, the birds and the creatures that move along the ground—for I regret that I have made them.(P) But Noah(Q) found favor in the eyes of the Lord.(R)

Noah and the Flood

This is the account(S) of Noah and his family.

Noah was a righteous man, blameless(T) among the people of his time,(U) and he walked faithfully with God.(V) 10 Noah had three sons: Shem,(W) Ham and Japheth.(X)

11 Now the earth was corrupt(Y) in God’s sight and was full of violence.(Z) 12 God saw how corrupt(AA) the earth had become, for all the people on earth had corrupted their ways.(AB) 13 So God said to Noah, “I am going to put an end to all people, for the earth is filled with violence because of them. I am surely going to destroy(AC) both them and the earth.(AD) 14 So make yourself an ark of cypress[c] wood;(AE) make rooms in it and coat it with pitch(AF) inside and out. 15 This is how you are to build it: The ark is to be three hundred cubits long, fifty cubits wide and thirty cubits high.[d] 16 Make a roof for it, leaving below the roof an opening one cubit[e] high all around.[f] Put a door in the side of the ark and make lower, middle and upper decks. 17 I am going to bring floodwaters(AG) on the earth to destroy all life under the heavens, every creature that has the breath of life in it. Everything on earth will perish.(AH) 18 But I will establish my covenant with you,(AI) and you will enter the ark(AJ)—you and your sons and your wife and your sons’ wives with you. 19 You are to bring into the ark two of all living creatures, male and female, to keep them alive with you.(AK) 20 Two(AL) of every kind of bird, of every kind of animal and of every kind(AM) of creature that moves along the ground will come to you to be kept alive.(AN) 21 You are to take every kind of food that is to be eaten and store it away as food for you and for them.”

22 Noah did everything just as God commanded him.(AO)

Footnotes

  1. Genesis 6:3 Or My spirit will not remain in
  2. Genesis 6:3 Or corrupt
  3. Genesis 6:14 The meaning of the Hebrew for this word is uncertain.
  4. Genesis 6:15 That is, about 450 feet long, 75 feet wide and 45 feet high or about 135 meters long, 23 meters wide and 14 meters high
  5. Genesis 6:16 That is, about 18 inches or about 45 centimeters
  6. Genesis 6:16 The meaning of the Hebrew for this clause is uncertain.