Add parallel Print Page Options

خشتەی نەتەوەکان لەدوای لافاوەکە

10 ئەمانەش نەوەکانی نوحن، سام و حام و یافەت کە دوای لافاوەکە ئەوانیش کوڕیان بوو.

یافەتییەکان

کوڕەکانی یافەت:

گۆمەر، ماگۆگ، مادەی، یاڤان، توبال، مەشەک و تیراس.

کوڕەکانی گۆمەر:

ئەشکەنەز، ڕیفەت و تۆگەرما.

کوڕەکانی یاڤان:

ئەلیشا، تەرشیش، کیتیم[a] و ڕۆدانیم. لەمانەوە نەتەوەکانی کەنار ئاوەکان بۆ خاکەکانیان بڵاو بوونەوە، هەریەکەیان بەپێی زمانی خۆی و هۆز و نەتەوەی خۆی.

حامییەکان

کوڕەکانی حام:

کوش، میسر، پووت و کەنعان.

کوڕەکانی کوش:

سەبا، حەڤیلا، سەڤتا، ڕەعما و سەبتەکا.

کوڕەکانی ڕەعما:

شەبا و دیدان.

نەمرود لە نەوەی کوش لەدایکبوو، کە بووە جەنگاوەرێکی مەزن لەسەر زەوی. ئەو لەبەردەم یەزدان بووە ڕاوچییەکی بە توانا. لەبەر ئەمەیە دەگوترێت: «وەک نەمرودی ڕاوچییەکی بە توانا لەبەردەم یەزدان.» 10 سەرەتای شانشینەکەی بابل، ئەرەک، ئەکەد و کەلنێ بوو لە خاکی شینعار[b]. 11 لەو خاکەوە چوو بۆ ئاشور، لەوێ نەینەوا، ڕەحۆبۆت عیر و کەلەحی بنیاد نا، 12 هەروەها ڕەسەن کە شارە گەورەکەیە دەکەوێتە نێوان نەینەوا و کەلەح.

13 لوودی، عەنامی، لەهابی و نەفتوحییەکان لە نەوەی میسر بوون، 14 هەروەها پاتروسی و کەفتۆری و کەسلوحییەکانیش، لە کەسلوحییەکانیش فەلەستی کەوتنەوە.

15 کەنعان باوکی سەیدا بوو، کە نۆبەرەکەی بوو، لەگەڵ حیتییەکان، 16 هەروەها یەبوسی، ئەموری، گرگاشی، 17 حیڤی، عەرقی[c]، سینی[d]، 18 ئەرڤادی، چیماری و حەماتییەکانیشی بوو.

لەدوای ئەوە هۆزەکانی کەنعانییەکان بڵاو بوونەوە. 19 سنووری کەنعانییەکان لە سەیدائەوە بوو هەتا دەهاتە گرار هەتا غەزە، هەتا دەهاتە سەدۆم، عەمۆرا، ئەدما و چەبۆئیم، هەتا لەشەع.

20 ئەمانەن نەوەی حام، بەپێی هۆزیان و زمانیان، لە خاکیان و نەتەوەکانیان.

سامییەکان

21 سامیش کوڕی بوو، یافەت برای گەورەی بوو، سام باپیرە گەورەی هەموو کوڕانی عێبەر بوو.

22 کوڕەکانی سام:

ئیلام، ئەشوور، ئەرپەکشاد، لوود و ئارام.

23 کوڕەکانی ئارام:

عوچ، حوول، گەتەر و مەشەک.

24 ئەرپەکشاد باوکی شالەح بوو،

شالەحیش باوکی عێبەر بوو.

25 عێبەریش دوو کوڕی بوو،

یەکێکیان ناوی پەلەگ[e] بوو، چونکە لە سەردەمی ئەودا زەوی دابەش کرا. براکەشی ناوی یۆقتان بوو.

26 یۆقتان ئەم کوڕانەی هەبوو:

ئەلمۆداد، شەلەف، حەچەرماڤەت[f]، یارەح، 27 هەدۆرام، ئوزال، دیقلە، 28 عۆبال، ئەبیمائێل، شەبا، 29 ئۆفیر، حەڤیلا و یۆڤاڤ. هەموو ئەمانە کوڕانی یۆقتان بوون.

30 نشینگەکانیان لە مێشاوە هەتا دەگەیشتە سفاری ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵات.

31 ئەمانەن نەوەی سام، بەپێی هۆزیان و زمانیان، لە خاکیان و بەپێی نەتەوەکانیان.

32 ئەمانەن هۆزەکانی نەوەی نوح بەپێی نەوەکانیان لەنێو نەتەوەکانیان. لە ئەوانیشەوە نەتەوەکان بەسەر زەویدا بڵاو بوونەوە، لەدوای لافاوەکە.

Footnotes

  1. 10‏:4 کیتیم واتە کیتییەکان، خەڵکی قوبرس.‏
  2. 10‏:10 شینعار ناوێکی عیبرییە بۆ تەواوی خاکی بابل، کە دەکەوێتە ناوەندی ئێراقی ئێستا.‏
  3. 10‏:17 عەرق: هەمان شاری عەرقە ئەمڕۆش لە لوبنان هەیە.‏
  4. 10‏:17 سین: لەوانەیە لە نزیکی شاری عەرق لە لوبنان بووبێت. بڕوانە یەکەم پوختەی مێژوو 1‏:15‏‏.‏
  5. 10‏:25 پەلەگ واتە دابەشکردن.‏
  6. 10‏:26 حەچەرماڤەت: ناوی ئاواییەکیشە لە یەمەن، لە ناوچەیەک کە ئێستا بە حەدرەمەوت ناسراوە.‏