پەندەکانی سلێمان 10
Kurdi Sorani Standard
پەندەکانی سلێمان
10 پەندەکانی سلێمان:
کوڕی دانا باوکی شاد دەکات،
بەڵام کوڕی گێل دڵتەنگییە بۆ دایکی.
2 بێ سوودە گەنجینەی داهاتی ناڕەوایی،
بەڵام ڕاستودروستی فریادەکەوێت لە مردن.
3 یەزدان ناهێڵێت ڕاستودروستان تووشی برسیێتی بن،
بەڵام ئارەزووی بەدکاران بەتاڵ دەکاتەوە.
4 دەستی تەمبەڵ دەبێتە هۆی هەژاری،
بەڵام دەستی کۆڵنەدەر دەوڵەمەندی بەدواوەیە.
5 ئەوەی لە هاوین کۆدەکاتەوە، کوڕێکی وریایە،
بەڵام ئەو کوڕەی لە کاتی دروێنەدا دەخەوێت، مایەی شەرمەزارییە.
6 بەرەکەت بۆ سەر ڕاستودروستانە،
بەڵام دەمی بەدکاران توندڕەوی دەشارێتەوە.
7 یادکردنەوەی ڕاستودروستان بۆ بەرەکەتە،
بەڵام ناوی بەدکاران دەڕزێت.
8 ئەوەی دڵی دانابێت فەرمان وەردەگرێت،
بەڵام گێلی زۆربڵێ وێران دەبێت.
9 ئەوەی ڕێگای ڕاست بگرێت ئاسوودە دەبێت،
بەڵام ئەوەی ڕێگای خوار بگرێت لێی ئاشکرا دەبێت.
10 چاوقوچان دەبێتە هۆی ئازار،
گێلی زۆربڵێش دەکەوێت.
11 دەمی کەسی ڕاستودروست سەرچاوەی ژیانە و
بەڵام دەمی بەدکاران توندڕەوی دەشارێتەوە.
12 ڕق ناکۆکی دەوروژێنێت،
بەڵام خۆشەویستی هەموو یاخیبوونێک دادەپۆشێت.
13 لە لێوەکانی تێگەیشتوو دانایی هەیە،
کوتەکیش بۆ پشتی تێنەگەیشتووانە.
14 داناکان زانیاری کۆدەکەنەوە،
بەڵام دەمی گێل فەوتانێکی نزیکە.
15 سامانی دەوڵەمەند شاری قەڵابەندیەتی،
بەڵام فەوتانی هەژاران نەدارییانە.
16 کرێی کەسی ڕاستودروست ژیانە،
بەڵام داهاتی بەدکار گوناهە.
17 ئەوەی چاوی لە تەمبێکردنە لەسەر ڕێچکەی ژیانە،
بەڵام ئەوەی واز لە سەرزەنشت بهێنێت گومڕا دەبێت.
18 ئەوەی ڕق بشارێتەوە لێوەکانی درۆ دەکەن،
ئەوەی بوختان بڵاو بکاتەوە گێلە.
19 قسەی زۆر بێ گوناه نابێت،
بەڵام ئەوەی زمانی خۆی بگرێت وریایە.
20 زمانی کەسی ڕاستودروست زیوی پوختەکراوە،
بەڵام دڵی بەدکاران کەم بەهایە.
21 لێوەکانی کەسی ڕاستودروست، ڕابەرایەتی زۆر کەس دەکەن،
بەڵام گێلەکان بە تێنەگەیشتوویی دەمرن.
22 بەرەکەتی یەزدان دەوڵەمەندی بەدواوەیە و
هیچ زەحمەتێکیش ناخاتە پاڵی.
23 وەک پێکەنینە بۆ گێل بەدکاری کردن،
بەڵام دانایی بۆ کەسی تێگەیشتوو.
24 ترسی بەدکار بۆی دێت،
ئارەزووی ڕاستودروستانیش پێیان دەبەخشرێت.
25 وەک تێپەڕبوونی گەردەلوول خراپەکاریش ئاوا نامێنێت،
بەڵام کەسی ڕاستودروست هەتاهەتایە جێگیر دەبێت.
26 وەک سرکە بۆ ددان و دووکەڵ بۆ چاو،
کەسی تەمبەڵیش بۆ ئەوانەی دەینێرن ئاوایە.
27 لەخواترسی ڕۆژانی ژیانت زیاد دەکات،
بەڵام ساڵانی بەدکاران کورت دەبێت.
28 هیوای ڕاستودروستان خۆشییە،
بەڵام ئاواتی بەدکاران لەناودەچێت.
29 ڕێگای یەزدان پەناگایە بۆ ئەوانەی ڕێگای ڕاست بگرن،
بەڵام لەناوچوونە بۆ ئەوانەی خراپە دەکەن.
30 کەسی ڕاستودروست هەرگیز نالەقێت،
بەڵام خراپەکاران لەسەر زەوی نیشتەجێ نابن.
31 دەمی کەسی ڕاستودروست دانایی لێ دەڕوێت،
بەڵام زمانی درۆودەلەسە دەبڕدرێتەوە.
32 لێوەکانی کەسی ڕاستودروست پەسەندیی دەزانن،
بەڵام دەمی بەدکاران درۆودەلەسە.
Proverbs 10
New International Version
Proverbs of Solomon
10 The proverbs(A) of Solomon:(B)
A wise son brings joy to his father,(C)
but a foolish son brings grief to his mother.
5 He who gathers crops in summer is a prudent son,
but he who sleeps during harvest is a disgraceful son.(J)
8 The wise in heart accept commands,
but a chattering fool comes to ruin.(O)
9 Whoever walks in integrity(P) walks securely,(Q)
but whoever takes crooked paths will be found out.(R)
10 Whoever winks maliciously(S) causes grief,
and a chattering fool comes to ruin.
11 The mouth of the righteous is a fountain of life,(T)
but the mouth of the wicked conceals violence.(U)
12 Hatred stirs up conflict,
but love covers over all wrongs.(V)
13 Wisdom is found on the lips of the discerning,(W)
but a rod is for the back of one who has no sense.(X)
17 Whoever heeds discipline shows the way to life,(AE)
but whoever ignores correction leads others astray.
18 Whoever conceals hatred with lying lips(AF)
and spreads slander is a fool.
19 Sin is not ended by multiplying words,
but the prudent hold their tongues.(AG)
20 The tongue of the righteous is choice silver,
but the heart of the wicked is of little value.
21 The lips of the righteous nourish many,
but fools die for lack of sense.(AH)
23 A fool finds pleasure in wicked schemes,(AL)
but a person of understanding delights in wisdom.
28 The prospect of the righteous is joy,
but the hopes of the wicked come to nothing.(AV)
29 The way of the Lord is a refuge for the blameless,
but it is the ruin of those who do evil.(AW)
30 The righteous will never be uprooted,
but the wicked will not remain in the land.(AX)
Footnotes
- Proverbs 10:6 Or righteous, / but the mouth of the wicked conceals violence
- Proverbs 10:7 See Gen. 48:20.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc.® All rights reserved worldwide.
Holy Bible, New International Version®, NIV® Copyright ©1973, 1978, 1984, 2011 by Biblica, Inc.® Used by permission. All rights reserved worldwide.
NIV Reverse Interlinear Bible: English to Hebrew and English to Greek. Copyright © 2019 by Zondervan.