Add parallel Print Page Options

قوربانی بۆ لێخۆشبوونی گوناهی بێ ئەنقەست

هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: «لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و بڵێ: ”ئەگەر یەکێک بەبێ ئەنقەست گوناهی کرد[a] لە یەکێک لەو فەرمانانەی یەزدان کە نابێت بکرێت و یەکێکی لەوانە کرد، ئەمە دەبێت:

«”ئەگەر کاهینی دەستنیشانکراو[b] گوناهی کرد و گەلی تووشی تاوان کرد، دەبێت جوانەگایەکی ساغ بۆ یەزدان پێشکەش بکات لەبەر ئەو گوناهەی کە کردوویەتی، قوربانی گوناهە[c]. جوانەگاکە دەباتە لای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن لەبەردەم یەزدان و دەستی لەسەر جوانەگاکە دادەنێت و جوانەگاکە لەبەردەم یەزدان سەردەبڕێت. ئینجا کاهینە دەستنیشانکراوەکە لە خوێنی جوانەگاکە دەبات و دەیباتە ناو چادری چاوپێکەوتن. کاهینەکە پەنجەی دەکاتە ناو خوێنەکە و حەوت جار لەبەردەم یەزدان لێی دەپرژێنێت لەلای پەردەی پیرۆزگا. کاهینەکە هەندێکیش لە خوێنەکە لە قۆچەکانی قوربانگای بخوورە بۆنخۆشەکە دەدات، ئەوەی لە چادری چاوپێکەوتنە لەبەردەم یەزدان، پاشماوەی خوێنی جوانەگاکەش دەڕژێنێتە بنکەی قوربانگای قوربانی سووتاندن کە لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتنە. هەموو پیوی جوانەگای قوربانی بۆ گوناهەکە دەردەهێنێت، ئەو پیوەی هەناوی داپۆشیوە و هەموو ئەو پیوەی لەسەر هەناوەکەیە، لەگەڵ دوو گورچیلەکە و ئەو پیوەی لەسەریانە، ئەوەی لەسەر ناوقەدە و ئەو پیوەی لەسەر جگەر و گورچیلەکانە لێی دەکاتەوە. 10 هەروەک ئەو پیوەی لە گا[d] قوربانی هاوبەشی دەکرێتەوە و کاهینەکە لەسەر قوربانگاکەی قوربانی سووتاندن دەیانسووتێنێت. 11 بەڵام پێستی جوانەگاکە و هەموو گۆشتەکەی و سەر و قاچەکەی و هەناوی و ڕیخەکەی، 12 هەموو پاشماوەی جوانەگاکە دەباتە دەرەوەی ئۆردوگاکە بۆ شوێنێکی پاک بەپێی ڕێوڕەسم، کە بۆ شوێنی فڕێدانی خۆڵەمێش بێت و لەسەر دار دەیانسووتێنێت، لەسەر شوێنی فڕێدانی خۆڵەمێش دەسووتێنرێ.

13 «”ئەگەر هەموو کۆمەڵی ئیسرائیل بەبێ ئەنقەست گوناهێکیان کرد و یەکێک لەو شتانەیان کرد کە یەزدان فەرمانی داوە نەکرێت، تەنانەت ئەگەر گوناهەکە لەبەرچاوی ئەنجومەن شاردراوە بوو، ئەوا کاتێک درکیان کرد بەو تاوان و 14 دواتر گوناهەکە زانرا کە کردوویانە، دەبێت ئەنجومەن جوانەگایەک وەک قوربانی گوناه پێشکەش بکات و دەیهێننە بەردەم چادری چاوپێکەوتن. 15 پیرانی کۆمەڵەکە لەبەردەم یەزدان دەستیان لەسەر سەری جوانەگاکە دادەنێن و جوانەگاکە لەبەردەم یەزدان سەردەبڕدرێت. 16 ئینجا کاهینی دەستنیشانکراو لە خوێنی جوانەگاکە دەباتە ناو چادری چاوپێکەوتن، 17 پەنجەی دەخاتە ناو خوێنەکە و حەوت جار لەلای پەردەکە لەبەردەم یەزدان دەیپرژێنێت. 18 هەندێک لە خوێنەکە لە قۆچەکانی قوربانگاکە دەدات کە لەبەردەم یەزدانە لە چادری چاوپێکەوتن و پاشماوەی خوێنەکەش لە بنکەی قوربانگاکەی قوربانی سووتاندن دەڕێژێت کە لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتنە. 19 هەموو پیوەکەی لێ دەکاتەوە و لەسەر قوربانگاکە دەیسووتێنێت. 20 چی لە جوانەگای قوربانی گوناه کرد ئاواش لەو جوانەگایە دەکات. کاهینەکە کەفارەتیان بۆ دەکات و لێخۆشبوونیان بۆ دەبێت. 21 پاشان جوانەگاکە دەباتە دەرەوەی ئۆردوگاکە و دەیسووتێنێت هەروەک جوانەگای یەکەمی سووتاند، ئەوە قوربانی گوناهی کۆمەڵە.

22 «”ئەگەر دەسەڵاتدارێک گوناهی کرد و بەبێ ئەنقەست یەکێک لەوانەی کرد کە یەزدانی پەروەردگاری فەرمانی داوە نەکرێت و تاوانبار بوو، 23 پاشان لە گوناهەکەی ئاگادار کرایەوە کە کردوویەتی، دەبێت قوربانییەکەی بهێنێت کە گیسکێکی نێری ساغ بێت. 24 دەستی لەسەر سەری گیسکەکە دابنێت و سەری ببڕێت لەو شوێنەی کە قوربانی سووتاندنی لێ سەردەبڕدرێت لەبەردەم یەزدان. ئەوە قوربانی گوناهە، 25 کاهینەکەش بە پەنجەی لە خوێنی قوربانییەکەی گوناه دەبات و لە قۆچەکانی قوربانگاکەی قوربانی سووتاندنی دەدات، پاشماوەی خوێنەکەی دەڕێژێتە بنکەی قوربانگاکەی قوربانی سووتاندن. 26 هەموو پیوەکەشی لەسەر قوربانگاکە دەسووتێنێت وەک پیوی قوربانی هاوبەشی. کاهینەکە لە گوناهەکەی کەفارەتی بۆ دەکات و لێخۆشبوونی بۆ دەبێت.

27 «”ئەگەر یەکێک لە کۆمەڵگا بەبێ ئەنقەست گوناهی کرد، بەوەی یەکێک لەوانەی کرد کە یەزدان فەرمانی داوە نەکرێت و تاوانبار بوو، 28 پاشان لە گوناهەکەی ئاگادار کرایەوە کە کردوویەتی، دەبێت قوربانییەکەی بهێنێت کە بزنێکی ساغ بێت، لەبەر گوناهەکەی کە کردوویەتی. 29 لە شوێنی قوربانی سووتاندن دەستی لەسەر سەری قوربانییەکەی گوناه دادەنێت و سەری دەبڕێت. 30 کاهینەکەش بە پەنجەی لە خوێنەکەی دەبات و لەسەر قۆچەکانی قوربانگاکەی قوربانی سووتاندنی دەدات، پاشماوەی خوێنەکەشی دەڕێژێتە بنکەی قوربانگاکە. 31 هەموو پیوەکەشی لێ دەکاتەوە، وەک چۆن ئەو پیوەی لە قوربانی هاوبەشی کردەوە و کاهینەکە لەسەر قوربانگاکە دەیسووتێنێت. ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە. کاهینەکە کەفارەتی بۆ دەکات و لێخۆشبوونی بۆ دەبێت.

32 «”ئەگەر قوربانییەکەی بەرخ بوو بۆ قوربانی گوناه، دەبێت مێینە و ساغ بێت. 33 دەستی لەسەر سەری قوربانییەکەی گوناه دادەنێت و وەک قوربانی گوناه سەری دەبڕێت، لەو شوێنەی قوربانی سووتاندنی تێدا سەردەبڕدرێت. 34 کاهینەکە بە پەنجەی لە خوێنی قوربانییەکەی گوناه دەبات و لەسەری قۆچەکانی قوربانگاکەی قوربانی سووتاندنی دەدات و هەموو خوێنەکەش دەڕێژێتە بنکەی قوربانگاکە. 35 هەموو پیوەکەشی لێ دەکاتەوە هەروەک ئەو پیوەی لە بەرخی قوربانی هاوبەشی دەکرێتەوە، کاهینەکە لەسەر قوربانگاکە لەسەر قوربانییە بە ئاگرەکانی بۆ یەزدان دەیسووتێنێت. بەم شێوەیە کاهینەکە کەفارەتی بۆ دەکات لە گوناهەکەی کە کردوویەتی و لێخۆشبوونی بۆ دەبێت.

Footnotes

  1. 4‏:2 بەبێ ئەنقەست گوناهی کرد: ئەگەر کەسێک بەبێ مەبەست گوناهی کرد چ لە ڕێگەی پشتگوێخستن یان نەزانینەوە بێت، ئەوا لە ڕێگەی قوربانی گوناه لێخۆشبوون بەدەستدەهێنێت. هەروەها ئەگەر کەسێک تووشی گڵاوی بووبێت ئەوا بە هەمان شێوە پاک دەبێتەوە. بڕوانە بەشی 12 و بەشی 15.‏
  2. 4‏:3 کاهینی دەستنیشانکراو: بڕوانە دەرچوون 30‏:30‏-31.‏‏
  3. 4‏:3 قوربانی گوناه: پێشکەشکردنی قوربانی لە پێناو گوناه یاخود تاوان، کاریگەری هەیە لەسەر دووبارە گەڕاندنەوەی مرۆڤ بۆ ناو ژیانی خواپەرستی.‏
  4. 4‏:10 لە زمانی عیبری ئەو وشەیە بۆ نێر و مێ چێڵ و گا بەکاردێت.‏

The Sin Offering

The Lord said to Moses, “Say to the Israelites: ‘When anyone sins unintentionally(A) and does what is forbidden in any of the Lord’s commands(B)

“‘If the anointed priest(C) sins,(D) bringing guilt on the people, he must bring to the Lord a young bull(E) without defect(F) as a sin offering[a](G) for the sin he has committed.(H) He is to present the bull at the entrance to the tent of meeting before the Lord.(I) He is to lay his hand on its head and slaughter it there before the Lord. Then the anointed priest shall take some of the bull’s blood(J) and carry it into the tent of meeting. He is to dip his finger into the blood and sprinkle(K) some of it seven times before the Lord,(L) in front of the curtain of the sanctuary.(M) The priest shall then put some of the blood on the horns(N) of the altar of fragrant incense that is before the Lord in the tent of meeting. The rest of the bull’s blood he shall pour out at the base of the altar(O) of burnt offering(P) at the entrance to the tent of meeting. He shall remove all the fat(Q) from the bull of the sin offering—all the fat that is connected to the internal organs, both kidneys with the fat on them near the loins, and the long lobe of the liver, which he will remove with the kidneys(R) 10 just as the fat is removed from the ox[b](S) sacrificed as a fellowship offering.(T) Then the priest shall burn them on the altar of burnt offering.(U) 11 But the hide of the bull and all its flesh, as well as the head and legs, the internal organs and the intestines(V) 12 that is, all the rest of the bull—he must take outside the camp(W) to a place ceremonially clean,(X) where the ashes(Y) are thrown, and burn it(Z) there in a wood fire on the ash heap.(AA)

13 “‘If the whole Israelite community sins unintentionally(AB) and does what is forbidden in any of the Lord’s commands, even though the community is unaware of the matter, when they realize their guilt 14 and the sin they committed becomes known, the assembly must bring a young bull(AC) as a sin offering(AD) and present it before the tent of meeting. 15 The elders(AE) of the community are to lay their hands(AF) on the bull’s head(AG) before the Lord, and the bull shall be slaughtered before the Lord.(AH) 16 Then the anointed priest is to take some of the bull’s blood(AI) into the tent of meeting. 17 He shall dip his finger into the blood and sprinkle(AJ) it before the Lord(AK) seven times in front of the curtain. 18 He is to put some of the blood(AL) on the horns of the altar that is before the Lord(AM) in the tent of meeting. The rest of the blood he shall pour out at the base of the altar(AN) of burnt offering at the entrance to the tent of meeting. 19 He shall remove all the fat(AO) from it and burn it on the altar,(AP) 20 and do with this bull just as he did with the bull for the sin offering. In this way the priest will make atonement(AQ) for the community, and they will be forgiven.(AR) 21 Then he shall take the bull outside the camp(AS) and burn it as he burned the first bull. This is the sin offering for the community.(AT)

22 “‘When a leader(AU) sins unintentionally(AV) and does what is forbidden in any of the commands of the Lord his God, when he realizes his guilt 23 and the sin he has committed becomes known, he must bring as his offering a male goat(AW) without defect. 24 He is to lay his hand on the goat’s head and slaughter it at the place where the burnt offering is slaughtered before the Lord.(AX) It is a sin offering.(AY) 25 Then the priest shall take some of the blood of the sin offering with his finger and put it on the horns of the altar(AZ) of burnt offering and pour out the rest of the blood at the base of the altar.(BA) 26 He shall burn all the fat on the altar as he burned the fat of the fellowship offering. In this way the priest will make atonement(BB) for the leader’s sin, and he will be forgiven.(BC)

27 “‘If any member of the community sins unintentionally(BD) and does what is forbidden in any of the Lord’s commands, when they realize their guilt 28 and the sin they have committed becomes known, they must bring as their offering(BE) for the sin they committed a female goat(BF) without defect. 29 They are to lay their hand on the head(BG) of the sin offering(BH) and slaughter it at the place of the burnt offering.(BI) 30 Then the priest is to take some of the blood with his finger and put it on the horns of the altar of burnt offering(BJ) and pour out the rest of the blood at the base of the altar. 31 They shall remove all the fat, just as the fat is removed from the fellowship offering, and the priest shall burn it on the altar(BK) as an aroma pleasing to the Lord.(BL) In this way the priest will make atonement(BM) for them, and they will be forgiven.(BN)

32 “‘If someone brings a lamb(BO) as their sin offering, they are to bring a female without defect.(BP) 33 They are to lay their hand on its head and slaughter it(BQ) for a sin offering(BR) at the place where the burnt offering is slaughtered.(BS) 34 Then the priest shall take some of the blood of the sin offering with his finger and put it on the horns of the altar of burnt offering and pour out the rest of the blood at the base of the altar.(BT) 35 They shall remove all the fat, just as the fat is removed from the lamb of the fellowship offering, and the priest shall burn it on the altar(BU) on top of the food offerings presented to the Lord. In this way the priest will make atonement for them for the sin they have committed, and they will be forgiven.

Footnotes

  1. Leviticus 4:3 Or purification offering; here and throughout this chapter
  2. Leviticus 4:10 The Hebrew word can refer to either male or female.