Add parallel Print Page Options

پێشکەشکردنی دانەوێڵە

«”ئەگەر یەکێک پێشکەشکراوی دانەوێڵەی بۆ یەزدان هێنا، دەبێت پێشکەشکراوەکەی لە باشترین ئارد بێت و زەیتی بەسەردا دەکات و بخووری سادەشی دەخاتە سەر و بۆ نەوەی هارون دەیهێنێت کە کاهینەکانن. کاهینەکەش پڕ بە مستی خۆی مستێک لە ئاردەکە و زەیتەکەی لەگەڵ هەموو بخوورەکەی دەبات. کاهینەکە وەک یادەوەری لەسەر قوربانگاکە دەیسووتێنێت، قوربانی بە ئاگرە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە، ئەوەی لە دانەوێڵەکەش دەمێنێتەوە بۆ هارون و کوڕەکانییەتی، ئەوە بەشی هەرەپیرۆزە لە قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان.

«”ئەگەر پێشکەشکراوێکی دانەوێڵەی بە تەنوور برژاوت هێنا، دەبێت کولێرەی فەتیرەی بە زەیت شێلراو و ناسکە نانی[a] فەتیرەی بە زەیت چەورکراو بێت. ئەگەر پێشکەشکراوەکەت دانەوێڵەی سەر ساج بێت، دەبێت لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراوی فەتیرە بێت، پارچەپارچەی دەکەیت و زەیتی بەسەردا دەکەیت، ئەوە پێشکەشکراوی دانەوێڵەیە. ئەگەر پێشکەشکراوەکەت دانەوێڵەی ناو تاوە بێت، لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو دەیکەیت. پێشکەشکراوی دانەوێڵەکەت لەمانە دروستدەکرێت و بۆ یەزدان دەیهێنیت، دەیدەیتە کاهینەکە و ئەویش بۆ لای قوربانگاکەی دەهێنێت. کاهینەکەش لە پێشکەشکراوە دانەوێڵەکە بەشی یادەوەرییەکەی دەبات و لەسەر قوربانگاکە دەیسووتێنێت، قوربانی بە ئاگرە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە. 10 ئەوەی لە دانەوێڵەکەش دەمێنێتەوە بۆ هارون و کوڕەکانییەتی، ئەوە بەشی هەرەپیرۆزە لە قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان.

11 «”هەموو ئەو دانەوێڵە پێشکەشکراوانەی بۆ یەزدانی دەبەن، نابێت بە هەویرترش[b] بێت، چونکە هیچ شتێکی بە هەویرترش و هیچ هەنگوینێک وەک قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان نابێت بسووتێنن. 12 دەتوانن وەک یەکەمین بەرهەمتان پێشکەش بە یەزدانی بکەن، بەڵام لەسەر قوربانگاکە پێشکەش ناکرێت وەک بۆنی خۆشی. 13 هەموو پێشکەشکراوەکانت لە دانەوێڵە بە خوێ سوێری دەکەیت و با هیچ دانەوێڵەیەکت بەبێ خوێی [c] پەیمانی خودات نەبێت. بۆ هەموو قوربانییەکانت خوێی پێوە دەکەیت.

14 «”ئەگەر دانەوێڵەت بۆ یەزدان پێشکەش کرد، دانەوێڵەی یەکەمین بەرهەمەکانت پێشکەش دەکەیت، دەبێت گوڵەکەی بێت و برژا بێت، کوتراوە و پاککراوە بێت. 15 زەیتی بەسەردا دەکەیت و بخووری سادەی لەسەر دادەنێیت، ئەوە پێشکەشکراوی دانەوێڵەیە. 16 کاهینیش بەشی یادەوەرییەکەی لە کوتراوەکەی و زەیتەکەی و هەموو بخوورەکەی دەسووتێنێت وەک قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان.

Footnotes

  1. 2‏:4 ناسکە نان: ناوەشکێنە.‏
  2. 2‏:11 هەویرترش: لە جیاتی خومرە بۆ هەوێن بەکارهاتووە.‏
  3. 2‏:13 وەک لە کوردەواریش باوە نمەککردنی کەسێک واتای پەیمان بەستنە لەگەڵ ئەو کەسە، خوێیەکەش نیشانەی ئەو پەیمانەیە.‏

The Grain Offering

“‘When anyone brings a grain offering(A) to the Lord, their offering is to be of the finest flour.(B) They are to pour olive oil(C) on it,(D) put incense on it(E) and take it to Aaron’s sons the priests. The priest shall take a handful of the flour(F) and oil, together with all the incense,(G) and burn this as a memorial[a] portion(H) on the altar, a food offering,(I) an aroma pleasing to the Lord.(J) The rest of the grain offering belongs to Aaron and his sons;(K) it is a most holy(L) part of the food offerings presented to the Lord.

“‘If you bring a grain offering baked in an oven,(M) it is to consist of the finest flour: either thick loaves made without yeast and with olive oil mixed in or thin loaves(N) made without yeast and brushed with olive oil.(O) If your grain offering is prepared on a griddle,(P) it is to be made of the finest flour mixed with oil, and without yeast. Crumble it and pour oil on it; it is a grain offering. If your grain offering is cooked in a pan,(Q) it is to be made of the finest flour and some olive oil. Bring the grain offering made of these things to the Lord; present it to the priest, who shall take it to the altar. He shall take out the memorial portion(R) from the grain offering and burn it on the altar as a food offering, an aroma pleasing to the Lord.(S) 10 The rest of the grain offering belongs to Aaron and his sons;(T) it is a most holy part of the food offerings presented to the Lord.(U)

11 “‘Every grain offering you bring to the Lord must be made without yeast,(V) for you are not to burn any yeast or honey in a food offering presented to the Lord. 12 You may bring them to the Lord as an offering of the firstfruits,(W) but they are not to be offered on the altar as a pleasing aroma. 13 Season all your grain offerings with salt.(X) Do not leave the salt of the covenant(Y) of your God out of your grain offerings; add salt to all your offerings.

14 “‘If you bring a grain offering of firstfruits(Z) to the Lord, offer crushed heads of new grain roasted in the fire. 15 Put oil and incense(AA) on it; it is a grain offering. 16 The priest shall burn the memorial portion(AB) of the crushed grain and the oil, together with all the incense,(AC) as a food offering presented to the Lord.(AD)

Footnotes

  1. Leviticus 2:2 Or representative; also in verses 9 and 16