Add parallel Print Page Options

بەڵێنی حەسانەوەی خودایی

بۆیە کە بەڵێنی چوونە ناو شوێنی حەسانەوەی خودا هەر ماوە، دەبێ بترسین نەوەک یەکێکتان ئەو بەڵێنەی بەرنەکەوێت. هەرچەندە ئێمەش وەک ئەوان مزگێنیمان درایێ، بەڵام ئەو پەیامەی ئەوان بیستوویانە سوودی بۆیان نەبوو، چونکە ئەوانەی ئەو پەیامەیان بیست لە دڵیانەوە بە باوەڕ وەریان نەگرت. ئێمەی باوەڕدار دەچینە ناو حەسانەوەی خودا، هەروەک خۆی فەرموویەتی:

[بۆیە لە تووڕەییمدا سوێندم خوارد:
    «نایەنە ناو حەسانەوەی من.»][a]

هەرچەندە کارەکان لە دامەزراندنی جیهانەوە تەواو بوون. لە شوێنێکدا دەربارەی ڕۆژی حەوتەمی هەفتە فەرموویەتی: [ئیتر خودا لە ڕۆژی حەوتەمدا لە هەموو کارەکانی پشووی دا.][b] دیسان لەمەشدا: [نایەنە ناو حەسانەوەی من.]

ئەوانەی پێشتر مزگێنییان درایێ نەیانتوانی بچنە شوێنی حەسانەوەی خودا، چونکە یاخیبوون. ئیتر شتێکی ڕوونە کە شوێنی حەسانەوەی خودا چاوەڕێی کەسانی دیکە دەکات. دیسان خودا ڕۆژێکی دیاری کرد، ناوی ئەو ڕۆژەشی نا «ئەمڕۆ»، کاتێک لەدوای ماوەیەکی زۆر لە ڕێگەی داودی پێغەمبەرەوە قسەی کرد، هەروەک پێشتر باسمان کرد:

[ئەمڕۆ، کاتێک گوێتان لە فەرمایشتی ئەو دەبێت،
    دڵی خۆتان ڕەق مەکەن.][c]

لەبەر ئەوەی ئەگەر یەشوع ئەوانی بحەساندبایەوە، ئەوا پاش ئەوە خودا باسی ڕۆژێکی دیکەی نەدەکرد. کەواتە حەسانەوەی ڕۆژی حەوتەم بۆ گەلی خودا ماوە، 10 چونکە ئەوەی بچێتە ناو حەسانەوەی خودا لە کارەکانیشی پشوو دەدات، وەک خوداش لە کارەکانی پشووی دا. 11 بۆیە با تێبکۆشین تاکو بچینە ناو ئەو حەسانەوەیە، بۆ ئەوەی هیچ کەسێک دیسان دوای هەمان پەندی یاخیبوون نەکەوێت و لەناونەچێت، 12 چونکە پەیامی خودا زیندووە، کاریگەرە، لە هەموو شمشێرێکی دوودەم تیژترە، نێوانی دەروون و ڕۆح و جومگە و مۆخی ئێسک دەبڕێت، نیاز و بیری دڵ جیا دەکاتەوە. 13 بەدیهێنراو نییە لەبەرچاوی خودا شاردراوە بێت، بەڵکو هەموو شتێک ڕووت و ئاشکرایە لەبەرچاوی خودا کە هەر یەکێک لە ئێمە دەبێت حیسابی خۆی بخاتە بەردەستی.

عیسا سەرۆک کاهینی پایەبەرزە

14 لەبەر ئەوەی ئەو سەرۆک کاهینە پایەبەرزەمان هەیە کە بە ئاسماندا تێپەڕی، عیسای کوڕی خودا، با دەستبگرین بەو باوەڕەوە کە دانمان پێدا ناوە، 15 چونکە سەرۆک کاهینێکمان نییە کە نەتوانێت هاوخەمی لاوازییەکانمان بێت، بەڵکو سەرۆک کاهینێکمان هەیە کە وەکو ئێمە لە هەموو شتێک تاقی کراوەتەوە، بەڵام بێ گوناه دەرچوو. 16 بۆیە با بە متمانەوە لە تەختی نیعمەت[d] بچینە پێش، بۆ ئەوەی بەزەیی وەربگرین و نیعمەت بدۆزینەوە تاکو لە کاتی پێویستدا یارمەتیمان بدات.

Footnotes

  1. 4‏:3 زەبوورەکان 95‏:11،‏‏ هەروەها لە ئایەتی 5.‏
  2. 4‏:4 پەیدابوون 2‏:2.‏‏
  3. 4‏:7 زەبوورەکان 95‏:7‏،8‏‏.‏
  4. 4‏:16 خودا نیعمەت بە مرۆڤ دەبەخشێت، بە واتای بەخشینێکی خودایە کە بەبێ ئەوەی شایستەی بین خودا پێمان دەبەخشێت.‏

A Sabbath-Rest for the People of God

Therefore, since the promise of entering his rest still stands, let us be careful that none of you be found to have fallen short of it.(A) For we also have had the good news proclaimed to us, just as they did; but the message they heard was of no value to them, because they did not share the faith of those who obeyed.[a](B) Now we who have believed enter that rest, just as God has said,

“So I declared on oath in my anger,
    ‘They shall never enter my rest.’”[b](C)

And yet his works have been finished since the creation of the world. For somewhere he has spoken about the seventh day in these words: “On the seventh day God rested from all his works.”[c](D) And again in the passage above he says, “They shall never enter my rest.”(E)

Therefore since it still remains for some to enter that rest, and since those who formerly had the good news proclaimed to them did not go in because of their disobedience,(F) God again set a certain day, calling it “Today.” This he did when a long time later he spoke through David, as in the passage already quoted:

“Today, if you hear his voice,
    do not harden your hearts.”[d](G)

For if Joshua had given them rest,(H) God would not have spoken(I) later about another day. There remains, then, a Sabbath-rest for the people of God; 10 for anyone who enters God’s rest also rests from their works,[e](J) just as God did from his.(K) 11 Let us, therefore, make every effort to enter that rest, so that no one will perish by following their example of disobedience.(L)

12 For the word of God(M) is alive(N) and active.(O) Sharper than any double-edged sword,(P) it penetrates even to dividing soul and spirit, joints and marrow; it judges the thoughts and attitudes of the heart.(Q) 13 Nothing in all creation is hidden from God’s sight.(R) Everything is uncovered and laid bare before the eyes of him to whom we must give account.

Jesus the Great High Priest

14 Therefore, since we have a great high priest(S) who has ascended into heaven,[f](T) Jesus the Son of God,(U) let us hold firmly to the faith we profess.(V) 15 For we do not have a high priest(W) who is unable to empathize with our weaknesses, but we have one who has been tempted in every way, just as we are(X)—yet he did not sin.(Y) 16 Let us then approach(Z) God’s throne of grace with confidence,(AA) so that we may receive mercy and find grace to help us in our time of need.

Footnotes

  1. Hebrews 4:2 Some manuscripts because those who heard did not combine it with faith
  2. Hebrews 4:3 Psalm 95:11; also in verse 5
  3. Hebrews 4:4 Gen. 2:2
  4. Hebrews 4:7 Psalm 95:7,8
  5. Hebrews 4:10 Or labor
  6. Hebrews 4:14 Greek has gone through the heavens