Add parallel Print Page Options

قوربانی مەسیح جارێک و بۆ هەمووان

10 تەورات تەنها سێبەری شتە باشەکانی داهاتووە، نەک وێنەی تەواوی ڕاستییەکان. لەبەر ئەوە بەردەوام بە هەمان قوربانییەکانی ساڵ لەدوای ساڵ پێشکەش دەکرێتەوە، هەرگیز ناتوانێ ئەوانە تەواو بکات کە بۆ پەرستن نزیک دەبنەوە. ئەگینا، ئایا لە پێشکەشکردن نەدەوەستان؟ لەبەر ئەوەی ئەگەر خواپەرستان تەنها جارێک پاک بوونەتەوە، بۆیە چیتر لە ویژدانیاندا هەست بە گوناه ناکەن. بەڵام لەو قوربانییانەدا ساڵانە یادەوەری گوناه دەکرێتەوە. چونکە مەحاڵە خوێنی گا و بزن گوناه لاببات.

لەبەر ئەوە کاتێک مەسیح هاتە ناو جیهان فەرمووی:

[بە قوربانی و پێشکەشکراو ڕازی نەبوویت،
    بەڵکو جەستەیەکت بۆ دابین کردم.
بە قوربانی سووتاندن و قوربانی گوناه دڵخۆش نەبووی.
ئینجا گوتم: «ئەوەتا هاتم، هەروەک لە تۆمارەکەدا لەسەرم نووسراوە،
    تاکو بە‏خواستی تۆ کار بکەم، ئەی خودا.»][a]

لە سەرەوە فەرمووی: [تۆ قوربانی و پێشکەشکراو و قوربانی سووتاندن و قوربانی گوناهت نەویست و پێی دڵخۆش نەبووی،] ئەوەی بەگوێرەی تەورات دەکرێت، ئینجا مەسیح فەرمووی: [ئەوەتا هاتم تاکو بە خواستی تۆ کار بکەم.] یەکەم لادەبات، تاکو دووەم دابنێ[b]. 10 بەم خواستەی خودا بە یەک جار بەهۆی پێشکەشکردنی جەستەی عیسای مەسیحەوە پیرۆز بووین.

11 هەر کاهینێک هەموو ڕۆژێک ڕادەوەستێت و خزمەت دەکات بەردەوام هەمان قوربانی دەکاتەوە، کە هەرگیز ناتوانێت گوناه لاببات. 12 بەڵام کاتێک مەسیحی کاهین لە جیاتی گوناه یەک قوربانی بۆ هەموو کاتێک پێشکەش کرد، لە دەستەڕاستی خوداوە دانیشت، 13 لەو کاتەوە چاوەڕوانە، تاکو خودا هەموو دوژمنانی بکاتە تەختەپێی، 14 چونکە ئەو بە یەک قوربانی بۆ هەمیشە ئەوانەی تەواو کرد کە ئەو پیرۆزیان دەکات.

15 ڕۆحی پیرۆزیش شایەتیمان بۆ دەدات، چونکە دوای ئەوەی فەرمووی:

16 [یەزدان دەفەرموێ، ئەمە ئەو پەیمانەیە کە
    لەدوای ئەو ڕۆژانە لەگەڵیان دەیبەستم،
«فێرکردنەکانم[c] دەخەمە ناو دڵیان و
    لەناو مێشکیان دەینووسم.»][d]

17 پاشان دەفەرموێت:

[لەمەودوا گوناه و تاوانەکانیان بەبیری خۆم ناهێنمەوە.][e]

18 لەکوێ لێخۆشبوونی ئەم گوناهانە هەبێت، ئیتر پێویست ناکات قوربانی بۆ گوناه بکرێت.

19 بۆیە ئەی خوشک و برایانی باوەڕدار، لەبەر ئەوەی متمانەمان هەیە بۆ چوونە ناو شوێنی هەرەپیرۆز بەهۆی خوێنی عیساوە، 20 بەو ڕێگا زیندوو و تازەیەی کە بەهۆی بەخشینی جەستەی خۆی بەناو پەردەدا بۆی کردینەوە، 21 لەبەر ئەوەی کاهینێکی بەرزمان هەیە سەرپەرشتی ماڵی خودا[f] دەکات، 22 هەروەها لەبەر ئەوەی خوێنی مەسیح بەسەر دڵماندا پرژێنرا[g] تاکو لە ویژدانی خراپ پاکمان بکاتەوە، جەستەشمان بە ئاوێکی پاک شوشتراوە، با بە دڵێکی ڕاست و بە متمانەی تەواوی باوەڕ بچینە بەردەم خودا. 23 با بێ ڕاڕایی دەستبگرین بە دانپێدانانی هیوامان، چونکە ئەوەی بەڵێنی پێمان داوە جێی متمانەیە. 24 هەروەها با ئاگاداری یەکتری بین بۆ هاندان لەسەر خۆشەویستی و کاری چاک. 25 با واز لە کۆبوونەوەکانمان نەهێنین، وەک هەندێک لەسەری ڕاهاتوون، بەڵکو یەکتری هانبدەین، بە تایبەتی کە دەبینن ڕۆژی هاتنەوەی مەسیح نزیک دەبێتەوە.

26 ئەگەر لەدوای ئەوەی کە ڕاستیمان ناسی، بەردەوام بین لەوەی بە ئەنقەست گوناه بکەین، ئەوا هیچ قوربانییەک نییە بۆ ئەوەی گوناهەکانمان پاک بکاتەوە، 27 بەڵکو تەنها چاوەڕێکردنی حوکمدانی ترسناک و ئاگری بڵێسەدار کە خەریکە دوژمنەکانی خودا دەخوات. 28 ئەوەی سەرپێچی تەوراتی موسای دەکرد، بێ بەزەییانە بە شایەتی دوو یان سێ شایەت حوکمی مردنی بەسەردا دەدرێت. 29 بە ڕای ئێوە شایانی سزای چەند خراپترە ئەوەی سووکایەتی بە کوڕی خودا کردووە و خوێنی پەیمان بە پیس دادەنێت کە پیرۆزی کردووە، سووکایەتیش بە ڕۆحی پیرۆز دەکات کە نیعمەتی لێ وەرگرتووە؟ 30 لەبەر ئەوەی ئەو خودایە دەناسین کە ئەمەی فەرمووە: [تۆڵەسەندنەوە هی منە، منم سزا دەدەم.][h] هەروەها: [یەزدان حوکم بەسەر گەلی خۆیدا دەدات.][i] 31 کەوتنە ناو دەستی خودای زیندوو ترسناکە.

32 ڕۆژانی ڕابردووتان بە یاد بێتەوە کە ڕووناک کرانەوە و بەرگەی ململانێیەکی سەختی پڕ لە ئازارتان گرت. 33 هەندێک جار تووشی جنێو و چەوسانەوەی ئاشکرا هاتوون، هەندێک جار بەشداری ناخۆشی ئەوانەتان کردووە کە بە هەمان شێوەی ئێوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ کراوە. 34 هاوسۆزی بەندکراوانتان کرد، کاتێک سامانتان تاڵان کرا بە خۆشییەوە قبوڵتان کرد، چونکە دەزانن لە ئاسماندا سامانی باشترتان هەیە و دەمێنێتەوە.

35 کەواتە متمانەتان فڕێمەدەن کە پاداشتی گەورەی هەیە، 36 چونکە پێویستیتان بە دانبەخۆداگرتن هەیە، تاکو لەدوای ئەوەی بە خواستی خوداتان کرد، بەڵێنەکە بەدەستبهێنن، 37 چونکە دوای ماوەیەکی زۆر کورت،

[ئەوەی دێت، دێت و دواناکەوێت.
38     ئەوەی ڕاستودروستە و هی خۆمە بە باوەڕ دەژیێت،
هەروەها ئەگەر هەڵگەڕایەوە،
    ئەوە جێی ڕەزامەندی من نابێت.][j]

39 جا ئێمە سەر بەوانە نین کە هەڵدەگەڕانەوە و لەناودەچن، بەڵکو سەر بە ئەوانەین کە باوەڕیان هەیە و ڕزگار دەکرێن.

Footnotes

  1. 10‏:7 زەبوورەکان 40‏:6‏-8.‏‏
  2. 10‏:9 مەبەست لە پەیمانەکانی یەکەم و دووەمە، بڕوانە 9‏:1‏.‏
  3. 10‏:16 تەورات.‏
  4. 10‏:16 یەرمیا 31‏:33.‏‏
  5. 10‏:17 یەرمیا 31‏:34.‏‏
  6. 10‏:21 ماڵی خودا: مەبەست لەو پیرۆزگایەیە کە لە ئاسماندا هەیە. بڕوانە زەبوورەکان 20‏:6.‏‏
  7. 10‏:22 مەبەست لە خوێنی مەسیحە بۆ لێخۆشبوونی گوناه، بڕوانە دەرچوون 24‏:8‏‏.‏
  8. 10‏:30 دواوتار 32‏:35‏.‏
  9. 10‏:30 دواوتار 32‏:36، زەبوورەکان 135‏:14‏‏
  10. 10‏:38 حەبەقوق 2‏:3، 4‏

Christ’s Sacrifice Once for All

10 The law is only a shadow(A) of the good things(B) that are coming—not the realities themselves.(C) For this reason it can never, by the same sacrifices repeated endlessly year after year, make perfect(D) those who draw near to worship.(E) Otherwise, would they not have stopped being offered? For the worshipers would have been cleansed once for all, and would no longer have felt guilty for their sins.(F) But those sacrifices are an annual reminder of sins.(G) It is impossible for the blood of bulls and goats(H) to take away sins.(I)

Therefore, when Christ came into the world,(J) he said:

“Sacrifice and offering you did not desire,
    but a body you prepared for me;(K)
with burnt offerings and sin offerings
    you were not pleased.
Then I said, ‘Here I am—it is written about me in the scroll(L)
    I have come to do your will, my God.’”[a](M)

First he said, “Sacrifices and offerings, burnt offerings and sin offerings you did not desire, nor were you pleased with them”(N)—though they were offered in accordance with the law. Then he said, “Here I am, I have come to do your will.”(O) He sets aside the first to establish the second. 10 And by that will, we have been made holy(P) through the sacrifice of the body(Q) of Jesus Christ once for all.(R)

11 Day after day every priest stands and performs his religious duties; again and again he offers the same sacrifices,(S) which can never take away sins.(T) 12 But when this priest had offered for all time one sacrifice for sins,(U) he sat down at the right hand of God,(V) 13 and since that time he waits for his enemies to be made his footstool.(W) 14 For by one sacrifice he has made perfect(X) forever those who are being made holy.(Y)

15 The Holy Spirit also testifies(Z) to us about this. First he says:

16 “This is the covenant I will make with them
    after that time, says the Lord.
I will put my laws in their hearts,
    and I will write them on their minds.”[b](AA)

17 Then he adds:

“Their sins and lawless acts
    I will remember no more.”[c](AB)

18 And where these have been forgiven, sacrifice for sin is no longer necessary.

A Call to Persevere in Faith

19 Therefore, brothers and sisters, since we have confidence(AC) to enter the Most Holy Place(AD) by the blood of Jesus, 20 by a new and living way(AE) opened for us through the curtain,(AF) that is, his body, 21 and since we have a great priest(AG) over the house of God,(AH) 22 let us draw near to God(AI) with a sincere heart and with the full assurance that faith brings,(AJ) having our hearts sprinkled to cleanse us from a guilty conscience(AK) and having our bodies washed with pure water.(AL) 23 Let us hold unswervingly to the hope(AM) we profess,(AN) for he who promised is faithful.(AO) 24 And let us consider how we may spur one another on toward love and good deeds,(AP) 25 not giving up meeting together,(AQ) as some are in the habit of doing, but encouraging one another(AR)—and all the more as you see the Day approaching.(AS)

26 If we deliberately keep on sinning(AT) after we have received the knowledge of the truth,(AU) no sacrifice for sins is left, 27 but only a fearful expectation of judgment and of raging fire(AV) that will consume the enemies of God. 28 Anyone who rejected the law of Moses died without mercy on the testimony of two or three witnesses.(AW) 29 How much more severely do you think someone deserves to be punished who has trampled the Son of God(AX) underfoot,(AY) who has treated as an unholy thing the blood of the covenant(AZ) that sanctified them,(BA) and who has insulted the Spirit(BB) of grace?(BC) 30 For we know him who said, “It is mine to avenge; I will repay,”[d](BD) and again, “The Lord will judge his people.”[e](BE) 31 It is a dreadful thing(BF) to fall into the hands(BG) of the living God.(BH)

32 Remember those earlier days after you had received the light,(BI) when you endured in a great conflict full of suffering.(BJ) 33 Sometimes you were publicly exposed to insult and persecution;(BK) at other times you stood side by side with those who were so treated.(BL) 34 You suffered along with those in prison(BM) and joyfully accepted the confiscation of your property, because you knew that you yourselves had better and lasting possessions.(BN) 35 So do not throw away your confidence;(BO) it will be richly rewarded.

36 You need to persevere(BP) so that when you have done the will of God, you will receive what he has promised.(BQ) 37 For,

“In just a little while,
    he who is coming(BR) will come
    and will not delay.”[f](BS)

38 And,

“But my righteous[g] one will live by faith.(BT)
    And I take no pleasure
    in the one who shrinks back.”[h](BU)

39 But we do not belong to those who shrink back and are destroyed, but to those who have faith and are saved.

Footnotes

  1. Hebrews 10:7 Psalm 40:6-8 (see Septuagint)
  2. Hebrews 10:16 Jer. 31:33
  3. Hebrews 10:17 Jer. 31:34
  4. Hebrews 10:30 Deut. 32:35
  5. Hebrews 10:30 Deut. 32:36; Psalm 135:14
  6. Hebrews 10:37 Isaiah 26:20; Hab. 2:3
  7. Hebrews 10:38 Some early manuscripts But the righteous
  8. Hebrews 10:38 Hab. 2:4 (see Septuagint)