عیبرانییەکان 1
Kurdi Sorani Standard
پایەبەرزی عیسای مەسیح
1 لە سەردەمانی کۆنەوە خودا زۆر جار و بە ڕێگای جۆراوجۆر لە ڕێگەی پێغەمبەرانەوە لەگەڵ باوباپیراندا دواوە، 2 بەڵام لەم ڕۆژانەی کۆتاییدا لە ڕێگەی کوڕەکەیەوە لەگەڵمان دوا، ئەوەی دەستنیشانی کردووە وەک میراتگری هەموو شتێک و لە ڕێگەی ئەویشەوە گەردوونی دروستکردووە. 3 کوڕەکە تیشکی شکۆی خودایە و بە تەواوی وێنەی کڕۆکیەتی[a]، هەڵگری هەموو شتێکە بە هێزی فەرمایشتی خۆی، لەدوای ئەوەی پاکسازیی بۆ گوناه کرد لە دەستەڕاستی خودای مەزن لە ئاسمان دانیشت. 4 بەم شێوەیە کوڕەکە لە فریشتەکان پایەبەرزتر بوو، بەو ئەندازەیەی ناوێکی بە میرات بۆ مایەوە زۆر لەوان شکۆدارتر.
5 ئایا خودا چ جارێک بە کام لە فریشتەکانی فەرمووە:
[تۆ کوڕی منی،
من ئەمڕۆ بوومە باوکت][b]؟
هەروەها:
[من دەبمە باوکی ئەو و
ئەویش دەبێتە کوڕی من][c]؟
6 دیسان کاتێک خودا نۆبەرەکەی دەهێنێتە جیهانەوە، دەفەرموێت:
[با هەموو فریشتەی خودا کڕنۆشی بۆ ببەن.][d]
7 لەبارەی فریشتەش دەفەرموێ:
[خودا وا لە فریشتەکانی دەکات وەک با بن،
خزمەتکارەکانیشی وەک بڵێسەی ئاگر.][e]
8 بەڵام لەبارەی کوڕەکە:
[ئەی خودایە، تەختی تۆ بۆ هەتاهەتاییە،
گۆچانی شانشینیت گۆچانی دادپەروەرییە.
9 تۆ حەزت لە ڕاستودروستییە و ڕقت لە خراپە بووەوە،
بۆیە خودا، خودای خۆت لە سەرووی هاوەڵەکانتەوە داینای،
بە ڕۆنی شادی دەستنیشانی[f] کردیت.][g]
10 هەروەها:
[تۆ یەزدان، لە سەرەتاوە بناغەی زەویت دانا،
ئاسمانیش دەستکردی تۆیە.
11 ئەوان لەناودەچن، بەڵام تۆ دەمێنیت،
هەموو وەک کراس کۆن دەبن.
12 وەک کەوا دەیپێچیتەوە، وەک بەرگی کۆن دەگۆڕدرێن،
بەڵام تۆ هەروەک خۆتی، ساڵانی تۆ کۆتایی نایەت.][h]
13 ئایا خودا چ جارێک بە کام لە فریشتەکانی فەرمووە:
14 ئایا هەموویان ڕۆحی خزمەتکارانە نین کە نێردراون بۆ خزمەتی ئەوانەی لە داهاتوو ڕزگاری بە میرات دەگرن؟
Footnotes
- 1:3 وێنەی کڕۆکیەتی: مەبەستی لەوەیە کە مەسیح دەربڕینێکی ڕاستەقینەی ناخی خودایە.
- 1:5 زەبوورەکان 2:7.
- 1:5 دووەم ساموئێل 7:14 و یەکەم پوختەی مێژوو 17:13.
- 1:6 لە وەرگێڕانی یۆنانی بۆ پەیمانی کۆن، دواوتار 32:43.
- 1:7 زەبوورەکان 104:4.
- 1:9 لە پەیمانی کۆن داود لەلایەن ساموئێلەوە چەورکرا کە هەڵبژاردەی خودایە، ئەم چەورکردنەش وەک نەریتێک بەردەوام بوو بۆ ڕزگاریی خودا.
- 1:9 زەبوورەکان 45:6،7.
- 1:12 زەبوورەکان 102:25-27.
- 1:13 بەهۆی ئەوەی پاشا کورسییەکەی بەرز بووە، تەختەیەک لەژێر پێی دانراوە کە وێنەی دوژمنەکانی لەسەر کێشراوە، وەک هێمایەک بۆ خستنە ژێر پێیان.
- 1:13 زەبوورەکان 110:1.
Hebrews 1
New International Version
God’s Final Word: His Son
1 In the past God spoke(A) to our ancestors through the prophets(B) at many times and in various ways,(C) 2 but in these last days(D) he has spoken to us by his Son,(E) whom he appointed heir(F) of all things, and through whom(G) also he made the universe.(H) 3 The Son is the radiance of God’s glory(I) and the exact representation of his being,(J) sustaining all things(K) by his powerful word. After he had provided purification for sins,(L) he sat down at the right hand of the Majesty in heaven.(M) 4 So he became as much superior to the angels as the name he has inherited is superior to theirs.(N)
The Son Superior to Angels
5 For to which of the angels did God ever say,
Or again,
6 And again, when God brings his firstborn(Q) into the world,(R) he says,
7 In speaking of the angels he says,
8 But about the Son he says,
“Your throne, O God, will last for ever and ever;(U)
a scepter of justice will be the scepter of your kingdom.
9 You have loved righteousness and hated wickedness;
therefore God, your God, has set you above your companions(V)
by anointing you with the oil(W) of joy.”[e](X)
10 He also says,
“In the beginning, Lord, you laid the foundations of the earth,
and the heavens are the work of your hands.(Y)
11 They will perish, but you remain;
they will all wear out like a garment.(Z)
12 You will roll them up like a robe;
like a garment they will be changed.
But you remain the same,(AA)
and your years will never end.”[f](AB)
13 To which of the angels did God ever say,
14 Are not all angels ministering spirits(AF) sent to serve those who will inherit(AG) salvation?(AH)
Footnotes
- Hebrews 1:5 Psalm 2:7
- Hebrews 1:5 2 Samuel 7:14; 1 Chron. 17:13
- Hebrews 1:6 Deut. 32:43 (see Dead Sea Scrolls and Septuagint)
- Hebrews 1:7 Psalm 104:4
- Hebrews 1:9 Psalm 45:6,7
- Hebrews 1:12 Psalm 102:25-27
- Hebrews 1:13 Psalm 110:1
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc.® All rights reserved worldwide.
Holy Bible, New International Version®, NIV® Copyright ©1973, 1978, 1984, 2011 by Biblica, Inc.® Used by permission. All rights reserved worldwide.
NIV Reverse Interlinear Bible: English to Hebrew and English to Greek. Copyright © 2019 by Zondervan.