Add parallel Print Page Options

حوکمدانی تەواو و خۆشەویستی نەگۆڕ

لە چوارەم ساڵی داریوشی پاشا، لە چواری مانگی نۆ لە کیسلێڤ فەرمایشتی یەزدان بۆ زەکەریا هات. خەڵکی بێت‌ئێل شەرئەچەر و ڕەگەم‌مەلەخیان لەگەڵ پیاوەکانیان نارد بۆ ئەوەی لە یەزدان بپاڕێنەوە، بۆ ئەوەی لە کاهینەکانی ماڵی یەزدانی سوپاسالار و لە پێغەمبەرەکان بپرسن: «ئایا لە مانگی پێنجدا بگریێین و خۆمان تەرخان بکەین، هەروەک ئەم چەند ساڵەی ڕابردوو کردوومانە؟»

ئینجا فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارم بۆ هات: «بە هەموو گەلی خاکەکە و بە کاهینەکان بڵێ: ”کاتێک بە ڕۆژوو بوون و شیوەنتان گێڕا، لە مانگی پێنج و مانگی حەوت، لە ماوەی حەفتا ساڵی ڕابردوو، ئایا بەڕاستی بۆ من بەڕۆژوو بوون؟ ئەی کە دەتانخوارد و دەتانخواردەوە، ئایا بۆ خۆتان نەبوو ئاهەنگتان دەگێڕا؟ ئایا هەمان ئەو پەیامە نەبوو کە یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرەکانی پێشووەوە ڕایگەیاند، لە کاتێکدا کە ئۆرشەلیم ئاوەدان و ئارام بوو، شارۆچکەکانی دەوروبەری و نەقەب و زوورگەکانی[a] یەهودا ئاوەدان بوون؟“»

ئینجا فەرمایشتی یەزدان بۆ زەکەریا هات: «یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: ”بە دادپەروەری ڕاستەقینە حوکم بدەن، لەگەڵ یەکتری میهرەبان و بە بەزەیی بن. 10 بێوەژن و هەتیو، نامۆ و هەژار مەچەوسێننەوە، لە دڵەوە بیر لە خراپە مەکەنەوە بەرامبەر بە یەکتری.“

11 «بەڵام نەیانویست گوێ شل بکەن، شانی یاخبوونیان دایەبەر، خۆیان کەڕ کرد. 12 دڵیان وەک بەردەئەستێ ڕەقکرد نەوەک گوێیان لە فێرکردنەکان و لەو وشانە بێت کە یەزدانی سوپاسالار بە ڕۆحی خۆی لە ڕێگەی پێغەمبەرەکانی پێشووەوە ناردی. ئیتر یەزدانی سوپاسالار زۆر تووڕە بوو.

13 «یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: ”چۆن بانگم کرد و گوێیان نەگرت، ئەوانیش ئاوا نزا دەکەن و گوێ ناگرم. 14 بە ڕەشەبایەک بەناو هەموو نەتەوەکاندا پەرتوبڵاوم کردنەوە و لەوێ نامۆ بوون. لەپاش ئەوان زەوییەکە وێران بوو و کەس هاتوچۆی پێیدا نەکرد. بەم جۆرە خاکی شادییان وێران کرد.“»

Footnotes

  1. 7‏:7 زوورگ: لە تەپۆڵکە بەرزترە، هەروەک بەرزاییەکانی زوورگەزراو لە کوردستان.‏

Justice and Mercy, Not Fasting

In the fourth year of King Darius, the word of the Lord came to Zechariah(A) on the fourth day of the ninth month, the month of Kislev.(B) The people of Bethel had sent Sharezer and Regem-Melek, together with their men, to entreat(C) the Lord(D) by asking the priests of the house of the Lord Almighty and the prophets, “Should I mourn(E) and fast in the fifth(F) month, as I have done for so many years?”

Then the word of the Lord Almighty came to me: “Ask all the people of the land and the priests, ‘When you fasted(G) and mourned in the fifth and seventh(H) months for the past seventy years,(I) was it really for me that you fasted? And when you were eating and drinking, were you not just feasting for yourselves?(J) Are these not the words the Lord proclaimed through the earlier prophets(K) when Jerusalem and its surrounding towns were at rest(L) and prosperous, and the Negev and the western foothills(M) were settled?’”(N)

And the word of the Lord came again to Zechariah: “This is what the Lord Almighty said: ‘Administer true justice;(O) show mercy and compassion to one another.(P) 10 Do not oppress the widow(Q) or the fatherless, the foreigner(R) or the poor.(S) Do not plot evil against each other.’(T)

11 “But they refused to pay attention; stubbornly(U) they turned their backs(V) and covered their ears.(W) 12 They made their hearts as hard as flint(X) and would not listen to the law or to the words that the Lord Almighty had sent by his Spirit through the earlier prophets.(Y) So the Lord Almighty was very angry.(Z)

13 “‘When I called, they did not listen;(AA) so when they called, I would not listen,’(AB) says the Lord Almighty.(AC) 14 ‘I scattered(AD) them with a whirlwind(AE) among all the nations, where they were strangers. The land they left behind them was so desolate that no one traveled through it.(AF) This is how they made the pleasant land desolate.(AG)’”