Add parallel Print Page Options

چوار گالیسکە

جارێکی دیکە چاوم هەڵبڕی بینیم لەبەردەمم چوار گالیسکەی جەنگی لەنێوان دوو کێوەوە دێنە دەرەوە، کێوەکانیش بڕۆنز بوون. گالیسکەی یەکەم ئەسپی سووری پێوە بوو، دووەم ئەسپی ڕەش، سێیەم ئەسپی سپی، چوارەم ئەسپی بەڵەک، هەموویان ئەسپی بەهێز بوون. لەو فریشتەیەم پرسی کە قسەی لەگەڵ دەکردم: «گەورەم، ئەمانە چین؟»

فریشتەکەش وەڵامی دامەوە و پێی گوتم: «ئەمانە چوار ڕۆحەکەی ئاسمانن خزمەتی پەروەردگاری هەموو زەوی دەکەن و هاتوونەتە دەرەوە. ئەو گالیسکەیەی ئەسپە ڕەشەکانی پێوەیە بۆ خاکی باکوور دەچێت، ئەوەی ئەسپە سپییەکانیشی پێوەیە بەرەو ڕۆژئاوا، ئەوەی ئەسپە بەڵەکەکانیشی پێوەیە بۆ خاکی باشوور دەچێت.»

کاتێک ئەسپە بەهێزەکان چوونە دەرەوە، بە پەرۆشەوە بوون کە بەسەر زەویدا بگەڕێن، ئەویش فەرمووی: «بڕۆن و بەناو زەویدا بگەڕێن.» ئەوانیش بەناو زەویدا گەڕان.

ئینجا هاواری لێکردم و پێی گوتم: «ببینە ئەوانەی بۆ خاکی باکوور دەچن، ڕۆحی منیان لە خاکی باکووردا ئارام کردەوە.»

تاجێک بۆ یەشوع

پاشان فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات و فەرمووی: 10 «زێڕ و زیو لە حەلدەی و تۆڤییاهو و یەدایا وەربگرە، ئەو ڕاپێچکراوانەی لە بابلەوە گەڕاونەتەوە. هەر ئەو ڕۆژە بڕۆ ماڵی یۆشیای کوڕی سەفەنیا. 11 زێڕ و زیو وەربگرە و تاجێک دروستبکە، لەسەری یەشوعی کوڕی یەهۆچاداقی سەرۆک کاهینی بنێ. 12 پێی بڵێ، یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: ”ئەوەتا ئەو پیاوەی ناوی لقە، لە جێی خۆیەوە لق دەردەکات و پەرستگای یەزدان بنیاد دەنێت. 13 ئەو ئەو کەسەیە کە پەرستگای یەزدان بنیاد دەنێت، شکۆمەندی هەڵدەگرێت، لەسەر تەختەکەی دادەنیشێت فەرمانڕەوایەتی دەکات. هەروەها دەبێتە کاهین لەسەر تەختەکەی، ئیتر فەرمانڕەوایەتی خۆی لەگەڵ کاهینیێتییەکەی دەگونجێنێت[a].“ 14 تاجەکەش دەدرێتە حەلدەی و تۆڤییاهو و یەدایا و حینی کوڕی سەفەنیا، وەک یادگاری لە پەرستگای یەزدان. 15 هەروەها ئەوانەی دوورن دێن بۆ بنیادنانی پەرستگای یەزدان، ئێوەش دەزانن کە یەزدانی سوپاسالار منی بۆ لای ئێوە ناردووە. ئەمە دەبێت ئەگەر بە تەواوەتی گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارتان بن.»

Footnotes

  1. 6‏:13 کاتێک پاشا دوو ڕۆڵ لە ئەستۆ دەگرێت، فەرمانڕەوایەتی و کاهینیێتی. پێشبینییەکە کە لە پەیمانی نوێ لە کەسایەتی مەسیحدا دێتە دی.‏

Four Chariots

I looked up again, and there before me were four chariots(A) coming out from between two mountains—mountains of bronze. The first chariot had red horses, the second black,(B) the third white,(C) and the fourth dappled—all of them powerful. I asked the angel who was speaking to me, “What are these, my lord?”

The angel answered me, “These are the four spirits[a](D) of heaven, going out from standing in the presence of the Lord of the whole world.(E) The one with the black horses is going toward the north country, the one with the white horses toward the west,[b] and the one with the dappled horses toward the south.”

When the powerful horses went out, they were straining to go throughout the earth.(F) And he said, “Go throughout the earth!” So they went throughout the earth.

Then he called to me, “Look, those going toward the north country have given my Spirit[c] rest(G) in the land of the north.”(H)

A Crown for Joshua

The word of the Lord came to me: 10 “Take silver and gold from the exiles Heldai, Tobijah and Jedaiah, who have arrived from Babylon.(I) Go the same day to the house of Josiah son of Zephaniah. 11 Take the silver and gold and make a crown,(J) and set it on the head of the high priest, Joshua(K) son of Jozadak.[d](L) 12 Tell him this is what the Lord Almighty says: ‘Here is the man whose name is the Branch,(M) and he will branch out from his place and build the temple of the Lord.(N) 13 It is he who will build the temple of the Lord, and he will be clothed with majesty and will sit and rule on his throne. And he[e] will be a priest(O) on his throne. And there will be harmony between the two.’ 14 The crown will be given to Heldai,[f] Tobijah, Jedaiah and Hen[g] son of Zephaniah as a memorial(P) in the temple of the Lord. 15 Those who are far away will come and help to build the temple of the Lord,(Q) and you will know that the Lord Almighty has sent me to you.(R) This will happen if you diligently obey(S) the Lord your God.”

Footnotes

  1. Zechariah 6:5 Or winds
  2. Zechariah 6:6 Or horses after them
  3. Zechariah 6:8 Or spirit
  4. Zechariah 6:11 Hebrew Jehozadak, a variant of Jozadak
  5. Zechariah 6:13 Or there
  6. Zechariah 6:14 Syriac; Hebrew Helem
  7. Zechariah 6:14 Or and the gracious one, the