Add parallel Print Page Options

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح.

49 ئەی هەموو گەلان، ئەمە ببیستن،
    ئەی هەموو دانیشتووانی زەوی، گوێ بگرن،
پایەبەرز و پایەنزم،
    هەژار و دەوڵەمەند پێکەوە.
دەمم باسی دانایی دەکات،
    لێکدانەوەی دڵم تێگەیشتنە.
گوێ بۆ پەند شل دەکەم،
    بە قیسارە مەتەڵەکەم ڕوون دەکەمەوە.

بۆ لە ڕۆژانی تەنگانە بترسم،
    کاتێک فێڵبازە خراپەکارەکان دەورم دەگرن؟
ئەوانەن کە پشت بە سامانیان دەبەستن،
    شانازی بە دەوڵەمەندییەکەیان دەکەن.
کەس ناتوانێت ژیانی براکەی بکڕێتەوە،
    یان کەفارەتی ئەو بداتە خودا.
چونکە کڕینەوەی ژیان زۆر گران دەکەوێت،
    هەرگیز ناتوانرێت نرخی تەواوی بدرێت،
تاکو بۆ هەتاهەتایە بە زیندووێتی بمێنێتەوە و
    گۆڕ نەبینێت.
10 چونکە هەموو دەبینن کە تەنانەت کەسە داناکانیش دەمرن،
    نەزانەکان و گێلەکان وەک یەک لەناودەچن و
    سامانیان بۆ ئەوانی دیکە جێدەهێڵن.
11 گۆڕیان ماڵی هەتاهەتاییانە،
    شوێنی نیشتەجێبوونیانە نەوە دوای نەوە،
    لەگەڵ ئەوەشدا زەویشیان بە ناوی خۆیانەوە ناودەنا.

12 مرۆڤ هەرچەندە دەوڵەمەند بێت نامێنێت،
    وەک ئەو ئاژەڵانە وایە کە لەناودەچن.

13 ئەمە ڕێگای ئەوانەیە کە پشت بە خۆیان دەبەستن،
    ئەوانەش کە دوایان دەکەون بە قسەکانیان پەسەندی دەکەن.[a]
14 ئەوانە وەک مەڕن و چارەنووسیان مەرگە،
    مەرگ دەبێتە شوانیان.
لە بەیانیدا سەرڕاستەکان فەرمانڕەوایەتییان دەکەن،
    شێوەیان دادەڕزێت،
    جیهانی مردووان دەبێتە ماڵیان.
15 بەڵام خودا گیانم لە چنگی جیهانی مردووان دەکڕێتەوە،
    چونکە بۆ لای خۆی دەمبات.
16 ترست لێ نەنیشێت ئەگەر یەکێک دەوڵەمەند بوو،
    شکۆمەندی ماڵەکەی زیاد بوو،
17 چونکە کە مرد هیچ لەگەڵ خۆی نابات،
    شکۆیەکەی بەدوایەوە نابێت.
18 لەگەڵ ئەوەی کاتێک زیندووە خۆی بە بەختەوەر دەزانێت،
    ستایش دەکرێیت کاتێک سەرکەوتوو بیت.
19 بەڵام ئەویش بۆ نەوەی باوباپیرانی دەڕوات،
    ئەوانەی هەتاهەتایە چاویان بە ڕووناکی ناکەوێتەوە.

20 مرۆڤ دەوڵەمەندیش بێت ئەگەر تێنەگات،
    وەک ئەو ئاژەڵانە وایە کە لەناودەچن.

Footnotes

  1. 49‏:13 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 15، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

Psalm 49[a]

For the director of music. Of the Sons of Korah. A psalm.

Hear(A) this, all you peoples;(B)
    listen, all who live in this world,(C)
both low and high,(D)
    rich and poor alike:
My mouth will speak words of wisdom;(E)
    the meditation of my heart will give you understanding.(F)
I will turn my ear to a proverb;(G)
    with the harp(H) I will expound my riddle:(I)

Why should I fear(J) when evil days come,
    when wicked deceivers surround me—
those who trust in their wealth(K)
    and boast(L) of their great riches?(M)
No one can redeem the life of another
    or give to God a ransom for them—
the ransom(N) for a life is costly,
    no payment is ever enough—(O)
so that they should live on(P) forever
    and not see decay.(Q)
10 For all can see that the wise die,(R)
    that the foolish and the senseless(S) also perish,
    leaving their wealth(T) to others.(U)
11 Their tombs(V) will remain their houses[b] forever,
    their dwellings for endless generations,(W)
    though they had[c] named(X) lands after themselves.

12 People, despite their wealth, do not endure;(Y)
    they are like the beasts that perish.(Z)

13 This is the fate of those who trust in themselves,(AA)
    and of their followers, who approve their sayings.[d]
14 They are like sheep and are destined(AB) to die;(AC)
    death will be their shepherd
    (but the upright will prevail(AD) over them in the morning).
Their forms will decay in the grave,
    far from their princely mansions.
15 But God will redeem me from the realm of the dead;(AE)
    he will surely take me to himself.(AF)
16 Do not be overawed when others grow rich,
    when the splendor of their houses increases;
17 for they will take nothing(AG) with them when they die,
    their splendor will not descend with them.(AH)
18 Though while they live they count themselves blessed—(AI)
    and people praise you when you prosper—
19 they will join those who have gone before them,(AJ)
    who will never again see the light(AK) of life.

20 People who have wealth but lack understanding(AL)
    are like the beasts that perish.(AM)

Footnotes

  1. Psalm 49:1 In Hebrew texts 49:1-20 is numbered 49:2-21.
  2. Psalm 49:11 Septuagint and Syriac; Hebrew In their thoughts their houses will remain
  3. Psalm 49:11 Or generations, / for they have
  4. Psalm 49:13 The Hebrew has Selah (a word of uncertain meaning) here and at the end of verse 15.