Add parallel Print Page Options

تەرخانکردنی نۆبەرە

13 یەزدان بە موسای فەرموو: «هەموو نێرینەیەکی نۆبەرە بۆ من تەرخان بکەن. یەکەم بەری سک لە نەوەی ئیسرائیل لە مرۆڤ و لە ئاژەڵ، ئەوە بۆ منە.»

موسا بە گەلی گوت: «یادی ئەم ڕۆژە بکەنەوە کە لە میسر هاتنە دەرەوە، لە خاکی کۆیلایەتی، کە بە دەستێکی بەهێز یەزدان لێرە دەریهێنان، هیچ شتێکی بە هەویرترش مەخۆن. ئێستا، کە مانگی ئاڤیڤە[a]، ئێوە میسر بەجێدەهێڵن. کاتێک یەزدان دەتانهێنێتە خاکی کەنعانی و حیتی و ئەموری و حیڤی و یەبوسییەکان، ئەو خاکەی کە سوێندی بۆ باوباپیرانتان خوارد بتانداتێ کە شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت، ئەوا لەو مانگەدا ئێوە ئەو ئەرکە بەجێدەگەیەنن. حەوت ڕۆژ نانی فەتیرە دەخۆن و لە ڕۆژی حەوتەم جەژنە بۆ یەزدان. لەو حەوت ڕۆژەدا نانی فەتیرە دەخورێت و هیچ شتێکی بە هەویرترش لەلاتان نەبینرێت، هیچ هەویرترشێک لە هەموو سنوورەکانتان نەبینرێت.

«لەو ڕۆژەدا بە کوڕەکەت ڕادەگەیەنیت و دەڵێیت: ”ئەمە لەبەر ئەوەیە، لەبەر ئەو کارەی کە یەزدان بۆ منی کرد کاتێک لە میسر هاتمە دەرەوە.“ بۆت دەبێتە نیشانەیەک لەسەر دەستت و یادگارییەک لە نێوچەوانت، بۆ ئەوەی فێرکردنی یەزدان لە دەمت بێت، چونکە بە دەستێکی بەهێز یەزدان لە میسر دەریهێنایت. 10 ئەو فەرزەش ساڵ لەدوای ساڵ لە کاتی خۆیدا بەجێدەهێنیت.

11 «کاتێک یەزدان دەتانهێنێتە خاکی کەنعانییەکان دەیداتە ئێوە، هەروەک سوێندی خوارد بۆ ئێوە و بۆ باوکانتان، 12 ئەوا ئێوە هەموو بەری یەکەمی سک و هەموو نۆبەرەیەکی نێرینە لە بەری ماڵاتەکەتان کە بۆتان دەبێت، دەبێت پێشکەشی یەزدانی بکەن، ئەوانە بۆ یەزدانن. 13 هەموو نۆبەرەیەکی گوێدرێژیش بە بەرخێک دەکڕنەوە، ئەگەر نەیکڕنەوە، ملی دەشکێنن. هەموو نۆبەرەیەکیش لە کوڕانتان دەکڕنەوە.

14 «لە ڕۆژانی داهاتوو کە کوڕەکەت لێت دەپرسێت و دەڵێت: ”ئەمە چییە؟“ پێی دەڵێیت: ”بە دەستێکی بەهێز یەزدان لە میسر دەریهێناین، لە خاکی کۆیلایەتی. 15 ئەوە بوو کاتێک فیرعەون کەللەڕەق بوو لە ڕێپێدانمان بۆ ئەوەی بڕۆین، یەزدان هەموو نۆبەرەیەکی لە خاکی میسر کوشت، لە نۆبەرەی مرۆڤەوە هەتا نۆبەرەی ئاژەڵ. لەبەر ئەمەیە من هەموو نێرێکی نۆبەرەی سک بۆ یەزدان سەردەبڕم و هەر نۆبەرەیەک لە منداڵەکانم دەکڕمەوە.“ 16 ئەمەش دەبێتە نیشانە لەسەر دەستت و هێما لەسەر نێوچەوانت، چونکە بە دەستێکی بەهێز یەزدان لە میسر دەریهێناین.»

ڕۆیشتن بەناو دەریا

17 ئەوە بوو کە فیرعەون ڕێی دا گەلەکە بڕۆن، خودا ڕێنمایی نەکردن بۆ ڕێگای خاکی فەلەستییەکان[b]، لەگەڵ ئەوەی نزیکیش بوو، چونکە خودا فەرمووی: «نەوەک گەل پەشیمان ببنەوە کاتێک شەڕ ببینن و بگەڕێنەوە بۆ میسر.» 18 ئیتر خودا گەلی سووڕاندەوە بۆ ڕێگای چۆڵەوانی دەریای سوور. نەوەی ئیسرائیل بە ڕیز چەکداربوون بۆ جەنگ و لە خاکی میسرەوە سەرکەوتن.

19 موساش ئێسکەکانی یوسفی لەگەڵ خۆی برد، چونکە یوسف نەوەی ئیسرائیلی سوێند دابوو و گوتبووی: «بێگومان خودا بەسەرتان دەکاتەوە، دەبێت ئێوەش لێرەوە ئێسقانەکانم لەگەڵ خۆتان ببەنەوە.»[c]

20 دوای ئەوەی لە سوکۆتەوە کۆچیان کرد و لە ئێتام لایاندا لە قەراغی چۆڵەوانی. 21 یەزدانیش لەپێشیانەوە دەڕۆیشت، بە ڕۆژ لە ستوونێکی هەوردا لە ڕێگا ڕابەرایەتی دەکردن، بە شەویش لە ستوونێکی ئاگر هەتا ڕووناکییان بۆ ببێت، بۆ ئەوەی بە شەو و ڕۆژ بڕۆن. 22 ستوونە هەورەکە بە ڕۆژ و ستوونە ئاگرەکە بە شەو لەبەردەم گەلدا لا نەدەچوون.

Footnotes

  1. 13‏:4 دەوروبەری مانگی نیسانە لە کاتی دروێنە.‏
  2. 13‏:17 فەلەستییەکان: کۆمەڵێک بوون لە دوورگەکانی دەریای ناوەڕاستەوە هاتن و لە خاکی فەلەستینی ئێستادا نیشتەجێ بوون. بڕوانە ئامۆس 9‏:7‏.‏
  3. 13‏:19 بڕوانە پەیدابوون 50‏:25‏‏.‏

Consecration of the Firstborn

13 The Lord said to Moses, “Consecrate to me every firstborn male.(A) The first offspring of every womb among the Israelites belongs to me, whether human or animal.”

Then Moses said to the people, “Commemorate this day, the day you came out of Egypt,(B) out of the land of slavery, because the Lord brought you out of it with a mighty hand.(C) Eat nothing containing yeast.(D) Today, in the month of Aviv,(E) you are leaving. When the Lord brings you into the land of the Canaanites,(F) Hittites, Amorites, Hivites and Jebusites(G)—the land he swore to your ancestors to give you, a land flowing with milk and honey(H)—you are to observe this ceremony(I) in this month: For seven days eat bread made without yeast and on the seventh day hold a festival(J) to the Lord. Eat unleavened bread during those seven days; nothing with yeast in it is to be seen among you, nor shall any yeast be seen anywhere within your borders. On that day tell your son,(K) ‘I do this because of what the Lord did for me when I came out of Egypt.’ This observance will be for you like a sign on your hand(L) and a reminder on your forehead(M) that this law of the Lord is to be on your lips. For the Lord brought you out of Egypt with his mighty hand.(N) 10 You must keep this ordinance(O) at the appointed time(P) year after year.

11 “After the Lord brings you into the land of the Canaanites(Q) and gives it to you, as he promised on oath(R) to you and your ancestors,(S) 12 you are to give over to the Lord the first offspring of every womb. All the firstborn males of your livestock belong to the Lord.(T) 13 Redeem with a lamb every firstborn donkey,(U) but if you do not redeem it, break its neck.(V) Redeem(W) every firstborn among your sons.(X)

14 “In days to come, when your son(Y) asks you, ‘What does this mean?’ say to him, ‘With a mighty hand the Lord brought us out of Egypt, out of the land of slavery.(Z) 15 When Pharaoh stubbornly refused to let us go, the Lord killed the firstborn of both people and animals in Egypt. This is why I sacrifice to the Lord the first male offspring of every womb and redeem each of my firstborn sons.’(AA) 16 And it will be like a sign on your hand and a symbol on your forehead(AB) that the Lord brought us out of Egypt with his mighty hand.”

Crossing the Sea

17 When Pharaoh let the people go, God did not lead them on the road through the Philistine country, though that was shorter. For God said, “If they face war, they might change their minds and return to Egypt.”(AC) 18 So God led(AD) the people around by the desert road toward the Red Sea.[a] The Israelites went up out of Egypt ready for battle.(AE)

19 Moses took the bones of Joseph(AF) with him because Joseph had made the Israelites swear an oath. He had said, “God will surely come to your aid, and then you must carry my bones up with you from this place.”[b](AG)

20 After leaving Sukkoth(AH) they camped at Etham on the edge of the desert.(AI) 21 By day the Lord went ahead(AJ) of them in a pillar of cloud(AK) to guide them on their way and by night in a pillar of fire to give them light, so that they could travel by day or night. 22 Neither the pillar of cloud by day nor the pillar of fire by night left(AL) its place in front of the people.

Footnotes

  1. Exodus 13:18 Or the Sea of Reeds
  2. Exodus 13:19 See Gen. 50:25.