Add parallel Print Page Options

دواهەمین ساڵانی ئاسا

16 لە سی و شەشەمین ساڵی پاشایەتی ئاسا، بەعشای پاشای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر یەهودا و شارۆچکەی ڕامەی کردە شارێکی قەڵابەند، بۆ ئەوەی لە سنووری ئاسای پاشای یەهودا ڕێی هاتوچۆکردن بگرێت.

ئاساش زێڕ و زیوی لە گەنجینەکانی پەرستگای یەزدان و کۆشکی پاشادا دەرهێنا و ناردی بۆ بەن‌هەدەدی پاشای ئارام کە لە دیمەشق دادەنیشت، گوتی: «با پەیمانێک لەنێوان من و تۆدا هەبێت وەک ئەوەی لەنێوان باوکم و باوکتدا هەبوو. من وا زێڕ و زیوم بۆ ناردوویت، ئێستا وەرە پەیمانەکەت لەگەڵ بەعشای پاشای ئیسرائیل هەڵوەشێنەوە، هەتا لەلای من بکشێتەوە.»

بەن‌هەدەدیش بە قسەی ئاسا پاشای کرد، سەرکردەکانی سوپاکەی ناردە سەر شارۆچکەکانی ئیسرائیل، عییۆن و دان و ئابێل مایم[a] و هەموو کۆگاکانی نەفتالی گرت. کاتێک بەعشا ئەمەی بیستەوە، دەستی لە بنیادنانی ڕامە هەڵگرت و کارەکەی بەجێهێشت. ئاسا پاشاش هەموو پیاوانی یەهودای هێنا، ئەو بەرد و دارانەی هەڵگرت کە بەعشا لە شارۆچکەی ڕامە بەکاریهێنابوون، گەڤەع و میچپای پێ ئاوەدان کردەوە.

لەو کاتەدا حەنانی پێشبینیکەر هات بۆ لای ئاسای پاشای یەهودا و پێی گوت: «سوپای پاشای ئارام لە دەستت دەرباز بوو، لەبەر ئەوەی پشتت بە پاشای ئارام بەست و پشتت بە یەزدان خودات نەبەست. ئایا کوشییەکان و لیبییەکان سوپایەکی زۆر نەبوون بە گالیسکە و ئەسپ سواری یەک جار زۆرەوە؟ بەڵام کاتێک کە پشتت بە یەزدان بەست ئەوانی دا بە دەستتەوە، چونکە چاوەکانی یەزدان چاودێرن بەسەر هەموو زەویدا، بۆ ئەوەی ئەوانەی بە هەموو دڵیانەوە لەگەڵیدان، بەهێزیان بکات. تۆ بە گێلی ڕەفتارت کرد، لە ئەمڕۆ بە دواوە هەمیشە لە جەنگدا دەبیت.»

10 ئاسا لەبەر ئەمە لە پێشبینیکەرەکە تووڕە بوو؛ بە جۆرێک لێی هەڵچوو کە خستییە زیندانەوە، هەروەها ئاسا لەو کاتەدا هەندێک کەسی لە گەلەکەی چەوساندەوە.

11 ڕووداوەکانی پاشایەتی ئاسا لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی لە پەڕتووکی پاشاکانی یەهودا و ئیسرائیل تۆمار کراون.

12 لە سی و نۆیەمین ساڵی پاشایەتییەکەیدا ئاسا پێیەکانی تووشی نەخۆشی بوون، هەتا نەخۆشییەکەی لێی پیس کرد، بەڵام لە نەخۆشییەکەشی داوای یەزدانی نەکرد، بەڵکو تەنها داوای یارمەتی لە پزیشکەکان کرد. 13 ئاسا لە چل و یەکەمین ساڵی پاشایەتییەکەی مرد و لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە. 14 لەسەر دارەمەیتێک[b] دایاننا کە پڕ بوو لە بۆنوبەرام و پێکهاتووی جۆراوجۆری بۆنخۆش بەپێی تێکەڵکردنەکەی. لەو گۆڕەی کە لە شاری داود بۆ خۆی هەڵکەندبوو ناشتیان و ئاگرێکی گەورەیان وەک ڕێزلێنان بۆ کردەوە.

Footnotes

  1. 16‏:4 ئابێل مایم هەروەها بە (ئابێلی بێت‌مەعکا) ناسراوە. بڕوانە دووەم ساموئێل 20‏:14‏‏.‏
  2. 16‏:14 یان دارەبازەیەک.‏

Asa’s Last Years(A)(B)

16 In the thirty-sixth year of Asa’s reign Baasha(C) king of Israel went up against Judah and fortified Ramah to prevent anyone from leaving or entering the territory of Asa king of Judah.

Asa then took the silver and gold out of the treasuries of the Lord’s temple and of his own palace and sent it to Ben-Hadad king of Aram, who was ruling in Damascus.(D) “Let there be a treaty(E) between me and you,” he said, “as there was between my father and your father. See, I am sending you silver and gold. Now break your treaty with Baasha king of Israel so he will withdraw from me.”

Ben-Hadad agreed with King Asa and sent the commanders of his forces against the towns of Israel. They conquered Ijon, Dan, Abel Maim[a] and all the store cities of Naphtali.(F) When Baasha heard this, he stopped building Ramah and abandoned his work. Then King Asa brought all the men of Judah, and they carried away from Ramah the stones and timber Baasha had been using. With them he built up Geba and Mizpah.(G)

At that time Hanani(H) the seer came to Asa king of Judah and said to him: “Because you relied(I) on the king of Aram and not on the Lord your God, the army of the king of Aram has escaped from your hand. Were not the Cushites[b](J) and Libyans a mighty army with great numbers(K) of chariots and horsemen[c]? Yet when you relied on the Lord, he delivered(L) them into your hand. For the eyes(M) of the Lord range throughout the earth to strengthen those whose hearts are fully committed to him. You have done a foolish(N) thing, and from now on you will be at war.(O)

10 Asa was angry with the seer because of this; he was so enraged that he put him in prison.(P) At the same time Asa brutally oppressed some of the people.

11 The events of Asa’s reign, from beginning to end, are written in the book of the kings of Judah and Israel. 12 In the thirty-ninth year of his reign Asa was afflicted(Q) with a disease in his feet. Though his disease was severe, even in his illness he did not seek(R) help from the Lord,(S) but only from the physicians. 13 Then in the forty-first year of his reign Asa died and rested with his ancestors. 14 They buried him in the tomb that he had cut out for himself(T) in the City of David. They laid him on a bier covered with spices and various blended perfumes,(U) and they made a huge fire(V) in his honor.

Footnotes

  1. 2 Chronicles 16:4 Also known as Abel Beth Maakah
  2. 2 Chronicles 16:8 That is, people from the upper Nile region
  3. 2 Chronicles 16:8 Or charioteers