Add parallel Print Page Options

چاکسازییەکانی ئاسا

15 عەزەریای کوڕی عۆدێد ڕۆحی خودا هاتە سەری و ئەویش چووە بەردەم ئاسا و پێی گوت: «ئەی ئاسا و هەموو یەهودا و بنیامین گوێم لێ بگرن، یەزدان هەتا لەگەڵیدا بن لەگەڵتاندا دەبێت، ئەگەر ڕووی لێ بکەن بۆتان دەردەکەوێت بەڵام ئەگەر بەجێی بهێڵن بەجێتان دەهێڵێت. ئیسرائیل ڕۆژانێکی زۆر بێ خودای ڕاستەقینە و بێ کاهینی مامۆستا و بێ فێرکردن بوون. بەڵام کە لە تەنگانەکەیاندا گەڕانەوە بۆ لای یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل و ڕوویان لەو کرد، بۆیان دەرکەوت. لەو سەردەمەدا کەس نەیدەتوانی بێ ترس گەشت بکات، چونکە نائارامییەکی زۆر باڵی بەسەر هەموو دانیشتووانی خاکەکاندا کێشابوو. ئیتر نەتەوەیەک بە نەتەوەیەکی دیکە لەناودەبردرا و شارێک بە شارێکی دیکە، چونکە خودا بە هەموو تەنگانەیەک هەراسانی کردبوون. بەڵام ئێوە بەهێزبن و دەستتان شل مەکەن، چونکە پاداشت هەیە بۆ کارەکەتان.»

کە ئاسا گوێی لەم قسانە و لە پەیامەکەی عەزەریای کوڕی عۆدێد پێغەمبەر بوو، بەهێز بوو و بتە قێزەونەکانی لە هەموو خاکی یەهودا و بنیامین و ئەو شارۆچکانەی کە لە شاخەکانی ئەفرایمدا گرتنی، ڕیشەکێش کرد. قوربانگاکەی یەزدان ئەوەی بەردەم هەیوانەکەی پەرستگای یەزدانی نوێ کردەوە.

ئینجا هەموو خەڵکی یەهودا و بنیامین و ئەو بیانییانەی کە لەگەڵیان بوون، لە ئەفرایم و مەنەشە و شیمۆن کۆی کردنەوە، چونکە لە ئیسرائیلەوە خەڵکێکی زۆر هاتبوونە پاڵی کاتێک بینیبوویان یەزدانی پەروەردگاری لەگەڵیدایە.

10 لە مانگی سێی پازدەیەمین ساڵی پاشایەتی ئاسادا لە ئۆرشەلیم کۆبوونەوە و 11 لەو ڕۆژەدا لەو دەستکەوتەی کە لەگەڵ خۆیان هێنابوویان، حەوت سەد مانگا و حەوت هەزار مەڕیان بۆ یەزدان سەربڕی و 12 پەیمانێکیان بەست کە بە هەموو دڵ و بە هەموو گیانیانەوە ڕوویان لە یەزدان بکەن، خودای باوباپیرانی خۆیان، 13 هەموو ئەوانەی کە ڕوو لە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ناکەن، لە گەورە و بچووک و لە پیاو و لە ژن، دەکوژرێن. 14 ئەوانیش سوێندیان بۆ یەزدان خوارد، بە دەنگی بەرز و بە هوتاف و زوڕنا و کەڕەنا لێدان. 15 هەموو یەهودا بەو سوێندە دڵخۆش بوون، چونکە بە هەموو دڵیانەوە سوێندیان خوارد و بەوپەڕی ڕەزامەندییانەوە ڕوویان لە یەزدان کرد، ئەویش بۆیان دەرکەوت و یەزدان لە هەموو لایەکەوە ئەوانی حەواندەوە.

16 ئاسا پاشا تەنانەت مەعکای داپیریشی لە پلەی شاژنی دایک لابرد، لەبەر ئەوەی ستوونە ئەشێرایەکی قێزەونی دروستکردبوو. ستوونەکەی بڕییەوە و وردوخاشی کرد و لە دۆڵی قدرۆن سووتاندی. 17 هەرچەندە نزرگەکانی سەر بەرزایی لە ئیسرائیل تێکنەدران، بەڵام دڵی ئاسا بە درێژایی ژیانی بە تەواوی لەگەڵ یەزدان بوو. 18 هەروەها شتە تەرخانکراوەکانی خۆی و باوکی لە زێڕ و زیو و قاپوقاچاغ هێنایە ناو پەرستگای خودا.

19 هەتا ساڵی سی و پێنجەمی پاشایەتی ئاسا هیچ جەنگێکی دیکە هەڵنەگیرسا.

Asa’s Reform(A)

15 The Spirit of God came on(B) Azariah son of Oded. He went out to meet Asa and said to him, “Listen to me, Asa and all Judah and Benjamin. The Lord is with you(C) when you are with him.(D) If you seek(E) him, he will be found by you, but if you forsake him, he will forsake you.(F) For a long time Israel was without the true God, without a priest to teach(G) and without the law.(H) But in their distress they turned to the Lord, the God of Israel, and sought him,(I) and he was found by them. In those days it was not safe to travel about,(J) for all the inhabitants of the lands were in great turmoil. One nation was being crushed by another and one city by another,(K) because God was troubling them with every kind of distress. But as for you, be strong(L) and do not give up, for your work will be rewarded.”(M)

When Asa heard these words and the prophecy of Azariah son of[a] Oded the prophet, he took courage. He removed the detestable idols(N) from the whole land of Judah and Benjamin and from the towns he had captured(O) in the hills of Ephraim. He repaired the altar(P) of the Lord that was in front of the portico of the Lord’s temple.

Then he assembled all Judah and Benjamin and the people from Ephraim, Manasseh and Simeon who had settled among them, for large numbers(Q) had come over to him from Israel when they saw that the Lord his God was with him.

10 They assembled at Jerusalem in the third month(R) of the fifteenth year of Asa’s reign. 11 At that time they sacrificed to the Lord seven hundred head of cattle and seven thousand sheep and goats from the plunder(S) they had brought back. 12 They entered into a covenant(T) to seek the Lord,(U) the God of their ancestors, with all their heart and soul. 13 All who would not seek the Lord, the God of Israel, were to be put to death,(V) whether small or great, man or woman. 14 They took an oath to the Lord with loud acclamation, with shouting and with trumpets and horns. 15 All Judah rejoiced about the oath because they had sworn it wholeheartedly. They sought God(W) eagerly, and he was found by them. So the Lord gave them rest(X) on every side.

16 King Asa also deposed his grandmother Maakah(Y) from her position as queen mother,(Z) because she had made a repulsive image for the worship of Asherah.(AA) Asa cut it down, broke it up and burned it in the Kidron Valley.(AB) 17 Although he did not remove the high places from Israel, Asa’s heart was fully committed to the Lord all his life. 18 He brought into the temple of God the silver and gold and the articles that he and his father had dedicated.(AC)

19 There was no more war until the thirty-fifth year of Asa’s reign.

Footnotes

  1. 2 Chronicles 15:8 Vulgate and Syriac (see also Septuagint and verse 1); Hebrew does not have Azariah son of.