Add parallel Print Page Options

نزای دانیال

لە ساڵی یەکەمی داریوشی کوڕی ئەحەشوێرۆش[a] لە نەوەی مادەکان کە بووە بە فەرمانڕەوای شانشینی بابلییەکان، لە ساڵی یەکەمی پاشایەتییەکەی ئەو، من کە دانیالم لە نووسراوە پیرۆزەکانەوە[b] بەپێی فەرمایشتی یەزدان بۆ یەرمیای پێغەمبەر تێگەیشتم کە ماوەی کاولبوونی ئۆرشەلیم حەفتا ساڵ دەبێت. منیش ڕووم لە خودای پەروەردگار کرد، بە نوێژ و پاڕانەوەوە داوام دەکرد، بە ڕۆژوو و بە پۆشینی جلوبەرگی گوش[c] و بە خۆڵەمێش بەسەرخۆدا کردن.

نزام بۆ یەزدانی پەروەردگارم کرد و دانم پێدا نا:

«ئەی پەروەردگار، خودای مەزن و سامناک، ئەی ئەوەی پەیمانی خۆشەویستییەکەت دەبەیتەسەر بۆ ئەوانەی کە تۆیان خۆشدەوێت و فەرمانەکانت بەجێدەگەیەنن، گوناهمان کرد و تاوانمان کرد، خراپەمان کرد و یاخی بووین، لە فەرمانەکان و یاساکانی تۆ لاماندا. گوێمان لە بەندە پێغەمبەرەکانت نەگرت، ئەوانەی بە ناوی تۆوە قسەیان بۆ پاشا و میر و باوباپیرانمان و هەموو گەلی خاکەکە کرد.

«ئەی پەروەردگار، تۆ ڕاستودروستیت، بەڵام ئەمڕۆ شەرمەزاری لەسەر ڕوخساری ئێمەیە، بۆ پیاوانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم، بۆ هەموو ئیسرائیلە، نزیک و دوورەکان لە هەموو ئەو خاکانەی بۆ ئەوێ دەرتکردووین، لەبەر ئەو ناپاکییەی لەگەڵ تۆدا کردمان. ئەی یەزدان، شەرمەزاری لەسەر ڕوخساری ئێمەیە، لە پاشا و میر و باوباپیرانمان، چونکە دەرهەق بە تۆ گوناهمان کرد. خودای پەروەردگارمان بە بەزەیی و بەخشندەیە، هەرچەندە ئێمە لێی یاخی بووین. 10 گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارمان نەبووین بۆ ئەوەی بە ڕێگای فێرکردنەکانیدا بڕۆین، کە لە ڕێگەی بەندە پێغەمبەرەکانییەوە پێیداین. 11 هەموو ئیسرائیل سەرپێچی فێرکردنەکانی تۆیان کرد، لایاندا و گوێڕایەڵبوونی تۆیان ڕەتکردەوە.

«لەبەر ئەوە ئەو نەفرەت و سوێندەت بەسەرماندا ڕژاند کە لە تەوراتی موسای بەندەی خودا نووسرابوو، چونکە دەرهەق بە تۆ گوناهمان کرد. 12 ئەو ئاگادارکردنەوانەت هێنایە دی کە لەسەر ئێمە و ئەو دادوەرانەمان فەرمووبووت کە دادوەرییان بۆمان دەکرد، بۆ ئەوەی بەڵایەکی گەورەمان بەسەردا بهێنیت. لەژێر ئاسماندا شتی وا ڕووینەدابێت، وەک ئەوەی بەسەر ئۆرشەلیم هات. 13 هەروەک ئەوەی لە تەوراتی موسادا نووسرابوو هەموو ئەم بەڵایانە بەسەرماندا هات، بەڵام لە تاوانەکانمان نەگەڕاینەوە و سەرنجمان نەدایە ڕاستییەکەی تۆ، بۆ ئەوەی ڕەزامەندی یەزدانی پەروەردگارمان بەدەستبهێنین. 14 جا یەزدان مکوڕ بوو کە بەڵاکەمان بەسەربهێنێت، چونکە یەزدانی پەروەردگارمان لە هەموو کارەکانی کە کردی ڕاستودروستە، ئێمەش گوێڕایەڵی نەبووین.

15 «ئێستاش ئەی خودای پەروەردگارمان، کە بە دەستێکی بەهێزەوە گەلی خۆتت لە خاکی میسرەوە هێنایە دەرەوە، ناوێکت بۆ خۆت دروستکرد وەک ئەوەی ئەمڕۆ هەیە، ئێمە گوناهمان کرد و خراپەمان کرد. 16 ئەی پەروەردگار، بەپێی هەموو ڕاستودروستییەکەت، تکایە تووڕەیی و هەڵچوونەکەت لەسەر شارەکەت، ئۆرشەلیم، دابمرکێنەوە کە کێوی پیرۆزی خۆتە. بەهۆی گوناهەکانمان و تاوانەکانی باوباپیرانمان ئۆرشەلیم و گەلەکەت لەلای هەموو ئەوانەی لە دەوروبەرمانن ڕیسوا بوون.

17 «ئێستاش ئەی خودای ئێمە، گوێ لە نزاکانی خزمەتکارەکەت و لە پاڕانەوەکەی بگرە. ئەی پەروەردگار، لە پێناوی خۆت ڕووت بەسەر پیرۆزگا کاولەکەتدا بدرەوشێنەوە. 18 ئەی خودای من، گوێت شل بکە و ببیستە، چاوەکانت بکەرەوە و کەلاوەکانمان و ئەو شارە ببینە کە ناوی تۆی هەڵگرتووە. لەبەر ڕاستودروستی خۆمان پاڕانەوەکانمان ناخەینە بەردەمت، بەڵکو لەبەر زۆری بەزەییەکانت. 19 ئەی پەروەردگار گوێ بگرە! ئەی پەروەردگار لێخۆشبە! ئەی پەروەردگار گوێ شل بکە و دەستبەکار بە! ئەی خودای من، لەبەر خۆت دوای مەخە، چونکە شارەکەت و گەلەکەت ناوی تۆیان هەڵگرتووە.»

حەفتا هەفتە

20 لەو کاتەدا من قسەم دەکرد و نزام دەکرد، دانم بە گوناهی خۆم و بە گوناهی ئیسرائیلی گەلەکەمدا دەنا و سەبارەت بە کێوە پیرۆزەکەی پاڕانەوەکەم دەخستە بەردەم یەزدانی پەروەردگارم، 21 هێشتا لە نزاکەمدا بووم، جبرائیل، ئەو پیاوەی کە پێشتر لە بینینێکی دیکەدا بۆم ئاشکرا کرابوو، لە کاتی قوربانی ئێوارە بە خێرایی فڕی و هاتە لام. 22 تێیگەیاندم و پێی گوتم: «ئەی دانیال، من ئێستا هاتم بۆ ئەوەی تێتبگەیەنم و بۆت ڕوون بکەمەوە. 23 هەر کە دەستت بە پاڕانەوە کرد، وەڵامێک دەرچوو، منیش هاتووم پێت بڵێم، چونکە تۆ خۆشەویستی. لەبەر ئەوە لە پەیامەکە ڕابمێنە و لە بینینەکە تێبگە.

24 «بڕیار دراوە حەفتا ”هەفتە“[d] بەسەر گەلەکەت و بەسەر شارە پیرۆزەکەتدا بچێت بۆ کۆتایی پێهێنانی یاخیبوون، نەهێشتنی گوناه، کەفارەتی تاوان، هێنانی ڕاستودروستی هەتاهەتایی، تەواوکردنی بینین و پەیامی پێغەمبەر و هەروەها دەستنیشانکردنی هەرەپیرۆز[e].

25 «جا بزانە و تێبگە کە لە دەرچوونی بڕیارەکە بۆ نوێکردنەوە و بنیادنانەوەی ئۆرشەلیم، هەتا هاتنی پاشای دەستنیشانکراو[f]، حەوت ”هەفتە“ و شەست و دوو ”هەفتە“ی پێ دەچێت. ئۆرشەلیم بە شەقامەکان و شوورابەندیەوە بنیاد دەنێتەوە، سەرباری ئەوەی کاتەکە تەنگانەیە. 26 پاش شەست و دوو ”هەفتە“ دەستنیشانکراوەکە[g] دەکوژرێت و هیچی نابێت. سوپای پاشایەکی دیکە دێت و شارەکە و پیرۆزگاکە وێران دەکات. کۆتاییەکەی وەک لافاوێک دێت و هەتا کۆتایی جەنگ بەردەوام دەبێت، بڕیاری کاولکردنی دراوە. 27 ئەم فەرمانڕەوایە لە یەک ”هەفتە“دا لەگەڵ زۆردا پەیمانی بەهێز دەبەستێت. لەناوەڕاستی ئەو ”هەفتەیە“دا کۆتایی بە قوربانی و پێشکەشکراوەکان دەهێنێت، لەسەر لووتکەی پەرستگا قێزەونی وێرانکەر دادەنێت، بۆ ئەوەی سزای حوکمی کۆتایی لەسەر ئەم وێرانکەرەدا بڕژێتەوە.»

Footnotes

  1. 9‏:1 لە زمانی یۆنانی: کسەرکسیس.‏
  2. 9‏:2 بڕوانە ئیرمیا 25‏:11‏-12.‏
  3. 9‏:3 لە کاتی ماتەمگێڕان و تۆبەکردندا جلوبەرگی لە گوش دروستکراویان لەبەرکردووە کە ئەزیەتی پێستیانی داوە.‏
  4. 9‏:24 دەشێت مەبەستی لە هەر هەفتەیەک حەوت ساڵ بێت.‏
  5. 9‏:24 دەقی عیبری مەبەستی لە شوێن یان کەسە.‏
  6. 9‏:25 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ‏ یان مەشیح‏.‏
  7. 9‏:26 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ‏ یان مەشیح‏.‏

Daniel’s Prayer

In the first year of Darius(A) son of Xerxes[a](B) (a Mede by descent), who was made ruler over the Babylonian[b] kingdom— in the first year of his reign, I, Daniel, understood from the Scriptures, according to the word of the Lord given to Jeremiah the prophet, that the desolation of Jerusalem would last seventy(C) years. So I turned to the Lord God and pleaded with him in prayer and petition, in fasting,(D) and in sackcloth and ashes.(E)

I prayed to the Lord my God and confessed:(F)

“Lord, the great and awesome God,(G) who keeps his covenant of love(H) with those who love him and keep his commandments, we have sinned(I) and done wrong.(J) We have been wicked and have rebelled; we have turned away(K) from your commands and laws.(L) We have not listened(M) to your servants the prophets,(N) who spoke in your name to our kings, our princes and our ancestors,(O) and to all the people of the land.

“Lord, you are righteous,(P) but this day we are covered with shame(Q)—the people of Judah and the inhabitants of Jerusalem and all Israel, both near and far, in all the countries where you have scattered(R) us because of our unfaithfulness(S) to you.(T) We and our kings, our princes and our ancestors are covered with shame, Lord, because we have sinned against you.(U) The Lord our God is merciful and forgiving,(V) even though we have rebelled against him;(W) 10 we have not obeyed the Lord our God or kept the laws he gave us through his servants the prophets.(X) 11 All Israel has transgressed(Y) your law(Z) and turned away, refusing to obey you.

“Therefore the curses(AA) and sworn judgments(AB) written in the Law of Moses, the servant of God, have been poured out on us, because we have sinned(AC) against you. 12 You have fulfilled(AD) the words spoken against us and against our rulers by bringing on us great disaster.(AE) Under the whole heaven nothing has ever been done like(AF) what has been done to Jerusalem.(AG) 13 Just as it is written in the Law of Moses, all this disaster has come on us, yet we have not sought the favor of the Lord(AH) our God by turning from our sins and giving attention to your truth.(AI) 14 The Lord did not hesitate to bring the disaster(AJ) on us, for the Lord our God is righteous in everything he does;(AK) yet we have not obeyed him.(AL)

15 “Now, Lord our God, who brought your people out of Egypt with a mighty hand(AM) and who made for yourself a name(AN) that endures to this day, we have sinned, we have done wrong. 16 Lord, in keeping with all your righteous acts,(AO) turn away(AP) your anger and your wrath(AQ) from Jerusalem,(AR) your city, your holy hill.(AS) Our sins and the iniquities of our ancestors have made Jerusalem and your people an object of scorn(AT) to all those around us.

17 “Now, our God, hear the prayers and petitions of your servant. For your sake, Lord, look with favor(AU) on your desolate sanctuary. 18 Give ear,(AV) our God, and hear;(AW) open your eyes and see(AX) the desolation of the city that bears your Name.(AY) We do not make requests of you because we are righteous, but because of your great mercy.(AZ) 19 Lord, listen! Lord, forgive!(BA) Lord, hear and act! For your sake,(BB) my God, do not delay, because your city and your people bear your Name.”

The Seventy “Sevens”

20 While I was speaking and praying, confessing(BC) my sin and the sin of my people Israel and making my request to the Lord my God for his holy hill(BD) 21 while I was still in prayer, Gabriel,(BE) the man I had seen in the earlier vision, came to me in swift flight about the time of the evening sacrifice.(BF) 22 He instructed me and said to me, “Daniel, I have now come to give you insight and understanding.(BG) 23 As soon as you began to pray,(BH) a word went out, which I have come to tell you, for you are highly esteemed.(BI) Therefore, consider the word and understand the vision:(BJ)

24 “Seventy ‘sevens’[c] are decreed for your people and your holy city(BK) to finish[d] transgression, to put an end to sin, to atone(BL) for wickedness, to bring in everlasting righteousness,(BM) to seal up vision and prophecy and to anoint the Most Holy Place.[e]

25 “Know and understand this: From the time the word goes out to restore and rebuild(BN) Jerusalem until the Anointed One,[f](BO) the ruler,(BP) comes, there will be seven ‘sevens,’ and sixty-two ‘sevens.’ It will be rebuilt with streets and a trench, but in times of trouble.(BQ) 26 After the sixty-two ‘sevens,’ the Anointed One will be put to death(BR) and will have nothing.[g] The people of the ruler who will come will destroy the city and the sanctuary. The end will come like a flood:(BS) War will continue until the end, and desolations(BT) have been decreed.(BU) 27 He will confirm a covenant with many for one ‘seven.’[h] In the middle of the ‘seven’[i] he will put an end to sacrifice and offering. And at the temple[j] he will set up an abomination that causes desolation, until the end that is decreed(BV) is poured out on him.[k][l]

Footnotes

  1. Daniel 9:1 Hebrew Ahasuerus
  2. Daniel 9:1 Or Chaldean
  3. Daniel 9:24 Or ‘weeks’; also in verses 25 and 26
  4. Daniel 9:24 Or restrain
  5. Daniel 9:24 Or the most holy One
  6. Daniel 9:25 Or an anointed one; also in verse 26
  7. Daniel 9:26 Or death and will have no one; or death, but not for himself
  8. Daniel 9:27 Or ‘week’
  9. Daniel 9:27 Or ‘week’
  10. Daniel 9:27 Septuagint and Theodotion; Hebrew wing
  11. Daniel 9:27 Or it
  12. Daniel 9:27 Or And one who causes desolation will come upon the wing of the abominable temple, until the end that is decreed is poured out on the desolated city