Add parallel Print Page Options

39 «ئێستاش ئەی کوڕی مرۆڤ، پێشبینی لەسەر گۆگ بکە و بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەی گۆگی سەرۆکی میرانی مەشەک و توبال، من لە دژی تۆم. ئاراستەت وەردەگێڕم و دەتبەم. لەوپەڕی باکوورەوە سەرت دەخەم و دەتهێنمە چیاکانی ئیسرائیل. ئینجا لە کەوانەکەت دەدەم کە لە دەستی چەپتە، تیرەکانت لە دەستی ڕاستت بەردەدەمەوە. خۆت و هەموو سوپاکەت و ئەو گەلانەی لەگەڵتدان لەسەر چیاکانی ئیسرائیل دەکوژرێن، دەتکەمە خۆراکی هەموو جۆرە باڵندەیەکی گۆشتخۆر و گیانلەبەرانی دەشتودەر. لەسەر ڕووی دەشتودەر دەکەویت، چونکە من قسەم کرد. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. ئاگر دەنێرمە سەر ماگۆگ و سەر ئەوانەی بە ئاسوودەیی لە کەنارەکان نیشتەجێن، ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم.

«”ناوی پیرۆزیشم لەنێو ئیسرائیلی گەلم دەناسێنم، چیتر ناهێڵم ناوی پیرۆزم بزڕێنرێت، جا نەتەوەکان دەزانن کە من یەزدانم، خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلم. دێت و بەڕێوەیە، ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە باسم کرد. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.

«”دانیشتووانی شارۆچکەکانی ئیسرائیل دەردەچن، چەک دەسووتێنن و ئاگریان تێبەر دەدەن: قەڵغانی گەورە و بچووک، کەوان و تیر، کوتەک و ڕم. حەوت ساڵ بۆ سووتەمەنی بەکاریاندەهێنن. 10 نە چیلکەیەک لە دەشتودەر کۆدەکەنەوە و نە لە دارستانەکان دار دەبڕن، چونکە چەک بۆ سووتەمەنی بەکاردەهێنن. ئەوانە تاڵان دەکەن کە تاڵانیان کردن و دەستکەوتی ئەوانە دەبەن کە دەستکەوتیان بردن. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.

11 «”لەو ڕۆژەدا شوێنێک دەکەمە گۆڕ بۆ گۆگ لە ئیسرائیل، لە دۆڵی عەڤاریم[a] لە ڕۆژهەڵاتی دەریای مردوو[b]. دەبێتە ڕێگرێک لەسەر ڕێگای ڕێبواران، گۆگ و هەموو ئاپۆرەی سوپاکەی لەوێ دەنێژن. لەبەر ئەوە ناوی لێ دەنێن دۆڵی ئاپۆرەی گۆگ.

12 «”بنەماڵەی ئیسرائیل حەوت مانگ لە گۆڕیان دەنێن، هەتا خاکەکە پاک بکەنەوە. 13 هەموو گەلی خاکەکە خەریکی لەگۆڕنان دەبن، ئەو ڕۆژەش کە من شکۆدار دەکرێم لەبیریان ناچێتەوە. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.

14 «”هەندێک پیاو هەڵدەبژێرن کە بە بەردەوامی بە خاکەکەدا تێبپەڕن، بۆ یارمەتیدانی ئەوانەی کە مردووەکان دەنێژن، هەتا ئەوانەی کە لەسەر ڕووی زەوییەکە کوژراون و ماونەتەوە لە گۆڕیان بنێن بۆ پاککردنەوەی خاکەکە. دوای تەواوبوونی حەوت مانگەکە دەست بە پشکنین دەکەن. 15 کاتێک بە خاکەکەدا تێدەپەڕن، ئەگەر یەکێک ئێسکێکی مرۆڤی بینی نیشانەیەکی لەتەنیشت دادەنێت، هەتا گۆڕهەڵکەنەکان لە دۆڵی ئاپۆرەی گۆگ لە گۆڕی بنێن، 16 نزیکی شارۆچکەیەک لەوێیە کە ناوی هەمۆنایە[c]. بەم شێوە خاکەکە پاک دەکەنەوە.“

17 «ئەی کوڕی مرۆڤ، یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: تۆ بە هەموو باڵدارێک و هەموو گیانلەبەرێکی دەشتودەر بڵێ: ”کۆببنەوە و وەرن، لە هەموو لایەکەوە لە قوربانییەکەم خڕبنەوە، ئەوەی من لەسەر چیاکانی ئیسرائیل بۆ ئێوەم سەربڕیوە، قوربانییەکی گەورەیە، هەتا گۆشت بخۆن و خوێن بخۆنەوە. 18 گۆشتی پاڵەوانەکان دەخۆن و خوێنی میرانی زەوی دەخۆنەوە، بەران و بەرخ و نێری و گا، هەموو لە دابەستەکانی باشانن. 19 پیو[d] دەخۆن هەتا تێر دەبن و خوێن دەخۆنەوە هەتا سەرخۆش دەبن لەو قوربانییەی بۆ ئێوەم سەربڕیوە. 20 جا ئێوە لەسەر خوانەکەم لە گۆشتی ئەسپ و سوار و پاڵەوانەکان و هەموو جۆرێکی جەنگاوەران تێر دەبن.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.

21 «شکۆمەندی خۆم لەنێو نەتەوەکان پیشان دەدەم، هەموو نەتەوەکان حوکمەکەم دەبینن کە جێبەجێم کرد و کە دەستم خستە سەریان. 22 جا لەو ڕۆژە بەدواوە بنەماڵەی ئیسرائیل دەزانن کە من یەزدانم و خودای ئەوانم. 23 هەموو نەتەوەکانیش دەزانن کە بنەماڵەی ئیسرائیل لەبەر تاوانی خۆیان بە دیل گیران و ڕاپێچ کران، چونکە ناپاکییان لەگەڵ کردم. منیش ڕووی خۆمم لێیان وەرگێڕا و ئەوانم دایە دەست دوژمنەکانیانەوە، هەموو بە شمشێر کوژران. 24 بەگوێرەی گڵاوی و یاخیبوونەکانی خۆیان لەگەڵیان جوڵامەوە و ڕووی خۆمم لێیان وەرگێڕا.

25 «لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئێستا ڕاپێچکراوەکانی یاقوب دەگەڕێنمەوە، بەزەییم بە هەموو بنەماڵەی ئیسرائیلدا دێتەوە، بۆ ناوی پیرۆزی خۆم دڵگەرم دەبم. 26 جا ڕیسوایی خۆیان هەڵدەگرن لەگەڵ هەموو ناپاکییەکەیان کە لەگەڵ من ناپاکییان پێکرد، کاتێک بە ئاسوودەیی و بەبێ ترس لە خاکەکەی خۆیان نیشتەجێ بوون. 27 ئەو کاتەی لەنێو گەلان لە خاکی دوژمنەکانیانەوە کۆیان دەکەمەوە و دەیانهێنمەوە، لەبەرچاوی نەتەوەکان پیرۆزی خۆم لەنێویاندا دەردەخەم. 28 ئەوسا دەزانن کە من یەزدانی پەروەردگاریانم، چونکە هەرچەندە بۆ ناو نەتەوەکان ڕاپێچم کردن، بەڵام پاشان کۆیان دەکەمەوە و دەیاننێرمەوە خاکەکەی خۆیان، چیتر کەسیان لەوێ بەجێناهێڵم. 29 چیتر ڕووی خۆمیان لێ وەرناگێڕم، چونکە ڕۆحی خۆم بەسەر بنەماڵەی ئیسرائیلدا دەڕێژم. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.»

Footnotes

  1. 39‏:11 واتە ڕێبواران.‏
  2. 39‏:11 دەریای مردوو: عیبری دەریا.‏
  3. 39‏:16 هەمۆنا: واتە ئاپۆرەی سوپا.‏
  4. 39‏:19 پیو: واتە بەز.‏

39 “Son of man, prophesy against Gog(A) and say: ‘This is what the Sovereign Lord says: I am against you, Gog, chief prince of[a] Meshek(B) and Tubal.(C) I will turn you around and drag you along. I will bring you from the far north(D) and send you against the mountains of Israel.(E) Then I will strike your bow(F) from your left hand and make your arrows(G) drop from your right hand. On the mountains of Israel you will fall, you and all your troops and the nations with you. I will give you as food to all kinds of carrion birds(H) and to the wild animals.(I) You will fall in the open field, for I have spoken, declares the Sovereign Lord.(J) I will send fire(K) on Magog(L) and on those who live in safety in the coastlands,(M) and they will know(N) that I am the Lord.

“‘I will make known my holy name among my people Israel. I will no longer let my holy name be profaned,(O) and the nations will know(P) that I the Lord am the Holy One in Israel.(Q) It is coming! It will surely take place, declares the Sovereign Lord. This is the day(R) I have spoken of.

“‘Then those who live in the towns of Israel will go out and use the weapons for fuel and burn them up—the small and large shields, the bows and arrows,(S) the war clubs and spears. For seven years they will use them for fuel.(T) 10 They will not need to gather wood from the fields or cut it from the forests, because they will use the weapons for fuel. And they will plunder(U) those who plundered them and loot those who looted them, declares the Sovereign Lord.(V)

11 “‘On that day I will give Gog a burial place in Israel, in the valley of those who travel east of the Sea. It will block the way of travelers, because Gog and all his hordes will be buried(W) there. So it will be called the Valley of Hamon Gog.[b](X)

12 “‘For seven months the Israelites will be burying them in order to cleanse the land.(Y) 13 All the people of the land will bury them, and the day I display my glory(Z) will be a memorable day for them, declares the Sovereign Lord. 14 People will be continually employed in cleansing the land. They will spread out across the land and, along with others, they will bury any bodies that are lying on the ground.

“‘After the seven months they will carry out a more detailed search. 15 As they go through the land, anyone who sees a human bone will leave a marker beside it until the gravediggers bury it in the Valley of Hamon Gog, 16 near a town called Hamonah.[c] And so they will cleanse the land.’

17 “Son of man, this is what the Sovereign Lord says: Call out to every kind of bird(AA) and all the wild animals: ‘Assemble and come together from all around to the sacrifice I am preparing for you, the great sacrifice on the mountains of Israel. There you will eat flesh and drink blood.(AB) 18 You will eat the flesh of mighty men and drink the blood of the princes of the earth as if they were rams and lambs, goats and bulls—all of them fattened animals from Bashan.(AC) 19 At the sacrifice(AD) I am preparing for you, you will eat fat till you are glutted and drink blood till you are drunk. 20 At my table you will eat your fill of horses and riders, mighty men and soldiers of every kind,’ declares the Sovereign Lord.(AE)

21 “I will display my glory among the nations, and all the nations will see the punishment I inflict and the hand I lay on them.(AF) 22 From that day forward the people of Israel will know that I am the Lord their God. 23 And the nations will know that the people of Israel went into exile for their sin, because they were unfaithful to me. So I hid my face from them and handed them over to their enemies, and they all fell by the sword.(AG) 24 I dealt with them according to their uncleanness and their offenses, and I hid my face from them.(AH)

25 “Therefore this is what the Sovereign Lord says: I will now restore the fortunes of Jacob[d](AI) and will have compassion(AJ) on all the people of Israel, and I will be zealous for my holy name.(AK) 26 They will forget their shame and all the unfaithfulness they showed toward me when they lived in safety(AL) in their land with no one to make them afraid.(AM) 27 When I have brought them back from the nations and have gathered them from the countries of their enemies, I will be proved holy through them in the sight of many nations.(AN) 28 Then they will know that I am the Lord their God, for though I sent them into exile among the nations, I will gather them(AO) to their own land, not leaving any behind.(AP) 29 I will no longer hide my face(AQ) from them, for I will pour out my Spirit(AR) on the people of Israel, declares the Sovereign Lord.(AS)

Footnotes

  1. Ezekiel 39:1 Or Gog, prince of Rosh,
  2. Ezekiel 39:11 Hamon Gog means hordes of Gog.
  3. Ezekiel 39:16 Hamonah means horde.
  4. Ezekiel 39:25 Or now bring Jacob back from captivity