Add parallel Print Page Options

فەرمایشتێک سەبارەت بە پاشایەتی سور

26 لە یەکی مانگی یازدەی ساڵی دوازدەیەم،[a] فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، لەبەر ئەوەی سور دەربارەی ئۆرشەلیم گوتی: ”هۆیها! دەروازەکەی ڕوو لە گەلان شکا، دەرگاکانی کەوتنە سەر پشت، وێرانبوونی ئەو قازانجی منە.“ لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەی سور، من لە دژی تۆم، هەروەک دەریا شەپۆلەکانی بەرز دەکاتەوە، من چەندین نەتەوە دەهێنمە سەرت. جا ئەوان شووراکانی سور دەڕووخێنن و قوللەکانی تێکدەدەن، منیش خۆڵەکەی لەسەر ڕادەماڵم و دەیکەم بە بەردی ڕووت. دەبێتە شوێنێک بۆ بڵاوکردنەوەی تۆڕ لەناو دەریا، چونکە من قسەم کرد. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. سور دەبێتە دەستکەوت بۆ نەتەوەکان و شارۆچکەکانی دەوروبەری بە شمشێر وێران دەبن، ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم.

«چونکە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من لە باکوورەوە نەبوخودنەسری پاشای بابل دەهێنمە سەر سور، پاشای پاشایان، بە ئەسپ و گالیسکە و سوار و لەشکرێکی مەزنەوە. جا شارۆچکەکانی دەوروبەرت بە شمشێر وێران دەکات، سەنگەرت لە دەور لێدەدەن و قوللەت لەسەر بنیاد دەنێت، سەنگەرت لە دەور لێدەدات و قەڵغانت لێ هەڵدەگرێت. مەنجەنیق دەخاتە سەر شووراکانت و بە چەکەکانی قوللەکانت دەڕووخێنێت. 10 لە زۆری ئەسپەکانی تۆزیان داتدەپۆشێت. لە دەنگی ئەسپ سوار و عەرەبانە و گالیسکەکان شووراکانت دەلەرزن، کاتێک دێتە ناو دەروازەکانتەوە، وەک چوونەناو شارێکی پڕ کەلێن. 11 بە سمی ئەسپەکانی هەموو شەقامەکانت دەپەستێتەوە، گەلەکەت بە شمشێر دەکوژێت، کۆڵەکە بەهێزەکانت دەکەونە سەر زەوی. 12 سامانت تاڵان دەکەن، بازرگانیت زەوت دەکەن، شووراکانت دەڕووخێنن، خانووە جوانەکانت تێکدەدەن، بەرد و دار و خۆڵت دەخەنە ناو دەریاوە. 13 دەنگی ناسازی گۆرانییەکانت کۆتایی پێ دەهێنم، چیتر دەنگی قیسارەکانت نابیسترێنەوە. 14 دەتکەمە بەردی ڕووت و دەبیتە شوێنی بڵاوکردنەوەی تۆڕەکان. جارێکی دیکە بنیاد نانرێیتەوە، چونکە من یەزدانم، ئەوەم فەرموو. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.

15 «یەزدانی باڵادەست بە سور ئەمە دەفەرموێت: ئایا ناوچەکانی کەناری دەریا لەگەڵ دەنگی کەوتنت، لەگەڵ هاواری بریندار و کەوتنی کوژراوان لەناوەڕاستی تۆدا نالەرزن؟ 16 هەموو میرانی کەناری دەریا لەسەر تەختەکانیان دادەبەزن و کەواکانیان دادەماڵن و کراسە نەخشینەکانیان دادەکەنن، بەرگی تۆقین دەپۆشن و لەسەر زەوی دادەنیشن و هەموو چرکەیەک دەلەرزن، واقیان لێت وڕدەمێنێت. 17 شینت بۆ دەگێڕن و پێت دەڵێن:

«”ئەی شارە بەناوبانگەکە، چۆن لەناوچوویت؟
    چۆن هێزە دەریاییەکەت لەناوچوو؟
بەهێز بوویت لە دەریا،
    خۆت و دانیشتووانەکەت،
هەموو ئەوانەی کە لەوێدا دەژیان
    تۆ ترس و تۆقینت هێنایە سەریان.
18 گەلانی کەناری دەریاکان
    لە ڕۆژی کەوتنت دەلەرزن،
دوورگەکانی ناو دەریا
    لەبەر نەمانت دەوروژێن.“

19 «یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: کاتێک وەک شارە بێ ئاوەدانییەکان دەتکەمە شارێکی وێران، کاتێک قووڵایی دەریاکان دەهێنمە سەرت و ئاوە زۆرەکان داتدەپۆشن، 20 لەگەڵ ئەوانەی دەچنە نێو جیهانی مردووان تۆش دەخەمە ناوی، بۆ لای ئەو گەلانەی کە لەمێژەوە مردوون و لە نزماییەکانی زەوی داتدەنشێنم. لە کاولگە هەتاهەتاییەکان لەگەڵ ئەوانەی کە دەچنە نێو جیهانی مردووان، بۆ ئەوەی لە خاکی زیندوواندا ئاوەدان نەبیت و نەدرەوشێیتەوە. 21 دەتکەمە کارەسات و ئیتر بوونت نابێت، بەدواتدا دەگەڕێن و چیتر نادۆزرێیتەوە، هەتاهەتایە. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.»

Footnotes

  1. 26‏:1 مەبەست لەو ماوەیە لەدوای ڕاپێچکردنی یەهۆیاکینی پاشای یەهودا بۆ بابل، کە بەرامبەر بە ساڵنامەی ئێستا دەکاتە سێی مانگی دوو ساڵی 585ی پێش زایین.‏

A Prophecy Against Tyre

26 In the eleventh month of the twelfth[a] year, on the first day of the month, the word of the Lord came to me:(A) “Son of man, because Tyre(B) has said of Jerusalem, ‘Aha!(C) The gate to the nations is broken, and its doors have swung open to me; now that she lies in ruins I will prosper,’ therefore this is what the Sovereign Lord says: I am against you, Tyre, and I will bring many nations against you, like the sea(D) casting up its waves. They will destroy(E) the walls of Tyre(F) and pull down her towers; I will scrape away her rubble and make her a bare rock. Out in the sea(G) she will become a place to spread fishnets,(H) for I have spoken, declares the Sovereign Lord. She will become plunder(I) for the nations,(J) and her settlements on the mainland will be ravaged by the sword. Then they will know that I am the Lord.

“For this is what the Sovereign Lord says: From the north I am going to bring against Tyre Nebuchadnezzar[b](K) king of Babylon, king of kings,(L) with horses and chariots,(M) with horsemen and a great army. He will ravage your settlements on the mainland with the sword; he will set up siege works(N) against you, build a ramp(O) up to your walls and raise his shields against you. He will direct the blows of his battering rams against your walls and demolish your towers with his weapons.(P) 10 His horses will be so many that they will cover you with dust. Your walls will tremble at the noise of the warhorses, wagons and chariots(Q) when he enters your gates as men enter a city whose walls have been broken through. 11 The hooves(R) of his horses will trample all your streets; he will kill your people with the sword, and your strong pillars(S) will fall to the ground.(T) 12 They will plunder your wealth and loot your merchandise; they will break down your walls and demolish your fine houses and throw your stones, timber and rubble into the sea.(U) 13 I will put an end(V) to your noisy songs,(W) and the music of your harps(X) will be heard no more.(Y) 14 I will make you a bare rock, and you will become a place to spread fishnets. You will never be rebuilt,(Z) for I the Lord have spoken, declares the Sovereign Lord.

15 “This is what the Sovereign Lord says to Tyre: Will not the coastlands(AA) tremble(AB) at the sound of your fall, when the wounded groan(AC) and the slaughter takes place in you? 16 Then all the princes of the coast will step down from their thrones and lay aside their robes and take off their embroidered(AD) garments. Clothed(AE) with terror, they will sit on the ground,(AF) trembling(AG) every moment, appalled(AH) at you. 17 Then they will take up a lament(AI) concerning you and say to you:

“‘How you are destroyed, city of renown,
    peopled by men of the sea!
You were a power on the seas,
    you and your citizens;
you put your terror
    on all who lived there.(AJ)
18 Now the coastlands tremble(AK)
    on the day of your fall;
the islands in the sea
    are terrified at your collapse.’(AL)

19 “This is what the Sovereign Lord says: When I make you a desolate city, like cities no longer inhabited, and when I bring the ocean depths(AM) over you and its vast waters cover you,(AN) 20 then I will bring you down with those who go down to the pit,(AO) to the people of long ago. I will make you dwell in the earth below, as in ancient ruins, with those who go down to the pit, and you will not return or take your place[c] in the land of the living.(AP) 21 I will bring you to a horrible end and you will be no more.(AQ) You will be sought, but you will never again be found, declares the Sovereign Lord.”(AR)

Footnotes

  1. Ezekiel 26:1 Probable reading of the original Hebrew text; Masoretic Text does not have month of the twelfth.
  2. Ezekiel 26:7 Hebrew Nebuchadrezzar, of which Nebuchadnezzar is a variant; here and often in Ezekiel and Jeremiah
  3. Ezekiel 26:20 Septuagint; Hebrew return, and I will give glory