Add parallel Print Page Options

ڕزگاری بەهۆی ڕۆحی پیرۆز

یادی باوەڕداران بخەرەوە ملکەچی فەرمانڕەوایان و دەسەڵاتداران بن، گوێڕایەڵ بن، بۆ هەموو کارێکی چاک ئامادەبن، قسە بە کەس نەڵێن، شەڕفرۆش نەبن، خۆنەویست بن، لەگەڵ هەموو خەڵک دڵنەرمی پیشان بدەن.

پێشتر ئێمەش گێل و یاخی و گومڕا بووین، کۆیلەی هەموو جۆرە هەوەس و چێژێک بووین، لە قین و ئیرەییدا دەژیاین، ئێسکگران بووین، ڕقمان لە یەکتری بوو. بەڵام، کاتێک میهرەبانی خودای ڕزگارکەرمان و خۆشەویستییەکەی دەرکەوت، نەک بەهۆی کاری ڕاستودروست کە ئێمە کردوومانە، بەڵکو بە بەزەیی خۆی ڕزگاری کردین، ئەویش لە ڕێگەی ئەو شوشتنەوەیە بوو، کە بەهۆیەوە ڕۆحی پیرۆز لەدایکبوونەوەیەکی نوێ و ژیانێکی نوێی پێ بەخشین، ئەوەی لە ڕێگەی عیسای مەسیحی ڕزگارکەرمان بە دڵفراوانی بەسەرمانیدا ڕشت، تاکو، پاش ئەوەی بە نیعمەتی ئەو بێتاوان کراین، بەگوێرەی هیوای ژیانی هەتاهەتایی ببینە میراتگر. ئەم قسەیە ڕاستە. سەبارەت بەم شتانە دەمەوێ سووربیت، تاکو ئەوانەی باوەڕیان بە خودا هێنا بایەخ بەوە بدەن کە بۆ کرداری چاک خۆیان تەرخان بکەن. ئەم شتانە باش و سوودبەخشە بۆ خەڵک.

دوورکەوتنەوە لە قسەی پووچ

بەڵام لە گفتوگۆی گێلانە و ڕەچەڵەک و ناکۆکی و شەڕ لەسەر تەورات دووربکەوە، چونکە بێ سوود و پووچە. 10 ناکۆکیکار ئاگادار بکەوە، لەدوای جارێک و دووان، لێی دووربکەوە. 11 دەزانیت کەسانی وەک ئەو، لادەر و گوناهبارە و خۆی حوکمی بەسەر خۆیدا داوە.

دوا ڕاسپاردە

12 کاتێک ئەرتیماس یان تیخیکۆس دەنێرمە لات، کۆشش بکە لە نیکۆپۆلیس وەرە لام، چونکە بەتەمام لە زستاندا لەوێ بم. 13 هەوڵ بدە زیناسی پارێزەر و ئەپۆلۆس بنێری، تاکو پێویستیان بە هیچ نەبێت. 14 پێویستە خەڵکەکەمان فێربن کە خۆیان بۆ کرداری چاک و پێداویستییە گرنگەکان تەرخان بکەن، تاکو بێ بەرهەم نەبن.

15 هەموو ئەوانەی لەگەڵمدان سڵاوت لێدەکەن. سڵاو لەوانە بکە کە لە باوەڕدا ئێمەیان خۆشدەوێت.

با نیعمەت لەگەڵ هەمووتان بێت.

Saved in Order to Do Good

Remind the people to be subject to rulers and authorities,(A) to be obedient, to be ready to do whatever is good,(B) to slander no one,(C) to be peaceable and considerate, and always to be gentle toward everyone.

At one time(D) we too were foolish, disobedient, deceived and enslaved by all kinds of passions and pleasures. We lived in malice and envy, being hated and hating one another. But when the kindness(E) and love of God our Savior(F) appeared,(G) he saved us,(H) not because of righteous things we had done,(I) but because of his mercy.(J) He saved us through the washing(K) of rebirth and renewal(L) by the Holy Spirit, whom he poured out on us(M) generously through Jesus Christ our Savior, so that, having been justified by his grace,(N) we might become heirs(O) having the hope(P) of eternal life.(Q) This is a trustworthy saying.(R) And I want you to stress these things, so that those who have trusted in God may be careful to devote themselves to doing what is good.(S) These things are excellent and profitable for everyone.

But avoid(T) foolish controversies and genealogies and arguments and quarrels(U) about the law,(V) because these are unprofitable and useless.(W) 10 Warn a divisive person once, and then warn them a second time. After that, have nothing to do with them.(X) 11 You may be sure that such people are warped and sinful; they are self-condemned.

Final Remarks

12 As soon as I send Artemas or Tychicus(Y) to you, do your best to come to me at Nicopolis, because I have decided to winter there.(Z) 13 Do everything you can to help Zenas the lawyer and Apollos(AA) on their way and see that they have everything they need. 14 Our people must learn to devote themselves to doing what is good,(AB) in order to provide for urgent needs and not live unproductive lives.

15 Everyone with me sends you greetings. Greet those who love us in the faith.(AC)

Grace be with you all.(AD)