Add parallel Print Page Options

سروشێک سەبارەت بە شاری سور

23 سروشێک سەبارەت بە سور:

واوەیلا بکەن ئەی کەشتییەکانی تەرشیش!
    چونکە سور کاول کراوە،
    نە خانوو نە بەندەری بە ئێوەی نەماوە،
لە خاکی قوبرسەوە پێیان ڕاگەیەنرا.

بحەپەسێن دانیشتووانی دوورگەکە و
    بازرگانانی سەیدا،
    ئەوانەی دەریا دەبڕن، پڕیان کردوویت.
دانەوێڵەی شیحۆر
    لەسەر ئاوە زۆرەکان دەهات،
داهاتی ئەو دروێنەی ڕووباری نیلە،
    جا سور بوو بە بازاڕی نەتەوەکان.

شەرمەزار بە ئەی سەیدا! چونکە دەریا گوتی،
    قەڵای دەریا گوتی:
«نە ژانم گرت و نە منداڵم بوو،
    نە گەنجم گەورە کرد و نە کچی عازەبم پێگەیاند.»
کاتێک هەواڵ بە میسر دەگات،
    بە هەواڵی سور ژان دەیانگرێت.

بپەڕنەوە بۆ تەرشیش،
    واوەیلا بکەن، ئەی دانیشتووانی دوورگەکە!
ئایا ئەمە شاری خۆشییە بۆتان،
    ئەوەی دێرینی لە دێرزەمانەوەیە،
ئەوەی پێیەکانی بەرەو دووری دەبەن
    بۆ ئاوارە بوون؟
کێ ئەم پلانەی لە دژی سوری تاج لەسەر داڕشت،
    ئەوەی میران بازرگانەکانی ئەون،
    فرۆشیارەکانی بەناوبانگەکانی زەوین؟
یەزدانی سوپاسالار پلانی داڕشتووە
    بۆ گڵاوکردنی شانازی هەموو شکۆمەندییەک،
    بۆ نزمکرنەوەی هەموو بەناوبانگەکانی زەوی.

10 ئەی دانیشتووانی تەرشیش،
    زەوییەکەتان وەک کەناری نیل بکێڵن،
    ئیتر بەندەر نەما.
11 یەزدان دەستی بەسەر دەریادا درێژکرد و
    شانشینەکان تۆقین.
لە دژی فینیکیا فەرمانی دا
    بۆ کاولبوونی قەڵاکانی.
12 فەرمووی: «جارێکی دی شانازی ناکەیت،
    ئەی سەیدای کچە پاکیزە[a]، ئێستا پێشێل کراویت!

«هەستە بەرەو قوبرس بپەڕەوە،
    لەوێش حەوانەوەت نابێت.»
13 ئەوەتا خاکی بابلییەکان،
    گەلێکی لێیە کە بە هیچ دانانرێت!
ئاشور کردییە شوێنی دڕندە بیابانییەکان[b].
    قوللەکانیان[c] دروستکرد،
    قەڵاکانیان ڕووخاند،
    کردیان بە کاولگە.

14 ئەی کەشتییەکانی تەرشیش واوەیلا بکەن،
    چونکە قەڵاکانتان کاول بوون.

15 لەو ڕۆژەدا ئەوە دەبێت، سور حەفتا ساڵ لەبیر دەکرێت، بەقەد ڕۆژگاری پاشایەک. پاش حەفتا ساڵەکە وەک گۆرانی ژنە لەشفرۆشێک بۆ سور دەبێت:

16 «دەست بدە قیسارە و بەناو شاردا بسووڕێوە
    ئەی ژنە لەشفرۆشی لەبیرکراو!
باش مۆسیقا بژەنە و زۆر گۆرانی بڵێ
    بۆ ئەوەی لەیاد نەکرێیت.»

17 جا پاش حەفتا ساڵەکە، یەزدان سور بەسەردەکاتەوە و سور دەگەڕێتەوە سەر کرێ وەرگرتنی و لەگەڵ هەموو شانشینەکانی جیهان لەسەر ڕووی زەوی لەشفرۆشی دەکات. 18 بەڵام بازرگانییەکەی و کرێ وەرگرتنەکەی تەرخانکراو دەبێت بۆ یەزدان. هەڵناگیرێت و لە گەنجینە ناکرێت، بەڵکو بازرگانییەکەی بۆ ئەوانە دەبێت کە لەبەردەم یەزدانن، بۆ ئەوەی بخۆن و تێر بن و جلی گرانبەها بپۆشن.

Footnotes

  1. 23‏:12 پاکیزە: مەبەست لەپێش داگیرکردنیەتی، کە بەراوردی دەکات بە کچی پاکیزە.‏
  2. 23‏:13 بڕوانە ئیشایا 13‏:21 و یەرمیا 50‏:39‏‏.‏
  3. 23‏:13 قوللە لێرە مەبەست لە بورجێکە کە بە دار دروستکراوە لە کاتی شەڕدا بەکارهاتووە بۆ هێرشکردنە سەر شارێکی شوورابەند.‏

A Prophecy Against Tyre

23 A prophecy against Tyre:(A)

Wail,(B) you ships(C) of Tarshish!(D)
    For Tyre is destroyed(E)
    and left without house or harbor.
From the land of Cyprus
    word has come to them.

Be silent,(F) you people of the island
    and you merchants(G) of Sidon,(H)
    whom the seafarers have enriched.
On the great waters
    came the grain of the Shihor;(I)
the harvest of the Nile[a](J) was the revenue of Tyre,(K)
    and she became the marketplace of the nations.

Be ashamed, Sidon,(L) and you fortress of the sea,
    for the sea has spoken:
“I have neither been in labor nor given birth;(M)
    I have neither reared sons nor brought up daughters.”
When word comes to Egypt,
    they will be in anguish(N) at the report from Tyre.(O)

Cross over to Tarshish;(P)
    wail, you people of the island.
Is this your city of revelry,(Q)
    the old, old city,
whose feet have taken her
    to settle in far-off lands?
Who planned this against Tyre,
    the bestower of crowns,
whose merchants(R) are princes,
    whose traders(S) are renowned in the earth?
The Lord Almighty planned(T) it,
    to bring down(U) her pride in all her splendor
    and to humble(V) all who are renowned(W) on the earth.

10 Till[b] your land as they do along the Nile,
    Daughter Tarshish,
    for you no longer have a harbor.
11 The Lord has stretched out his hand(X) over the sea
    and made its kingdoms tremble.(Y)
He has given an order concerning Phoenicia
    that her fortresses be destroyed.(Z)
12 He said, “No more of your reveling,(AA)
    Virgin Daughter(AB) Sidon, now crushed!

“Up, cross over to Cyprus;(AC)
    even there you will find no rest.”
13 Look at the land of the Babylonians,[c](AD)
    this people that is now of no account!
The Assyrians(AE) have made it
    a place for desert creatures;(AF)
they raised up their siege towers,(AG)
    they stripped its fortresses bare
    and turned it into a ruin.(AH)

14 Wail, you ships(AI) of Tarshish;(AJ)
    your fortress is destroyed!(AK)

15 At that time Tyre(AL) will be forgotten for seventy years,(AM) the span of a king’s life. But at the end of these seventy years, it will happen to Tyre as in the song of the prostitute:

16 “Take up a harp, walk through the city,
    you forgotten prostitute;(AN)
play the harp well, sing many a song,
    so that you will be remembered.”

17 At the end of seventy years,(AO) the Lord will deal with Tyre. She will return to her lucrative prostitution(AP) and will ply her trade with all the kingdoms on the face of the earth.(AQ) 18 Yet her profit and her earnings will be set apart for the Lord;(AR) they will not be stored up or hoarded. Her profits will go to those who live before the Lord,(AS) for abundant food and fine clothes.(AT)

Footnotes

  1. Isaiah 23:3 Masoretic Text; Dead Sea Scrolls Sidon, / who cross over the sea; / your envoys are on the great waters. / The grain of the Shihor, / the harvest of the Nile,
  2. Isaiah 23:10 Dead Sea Scrolls and some Septuagint manuscripts; Masoretic Text Go through
  3. Isaiah 23:13 Or Chaldeans