Add parallel Print Page Options

زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح. گۆرانییەک.

87 خودا لە کێوی پیرۆز بناغەکانی شارەکەی دانا،
    یەزدان دەروازەکانی سییۆنی
    لە هەموو ماڵی یاقوب خۆشتر دەوێت.

ئەی شاری خودا،
    بە شکۆمەندی باست کراوە:[a]
«ئەوانەی دەمناسن ناویان دەهێنمەوە یادم،
    خەڵکی ڕاهەب[b] و بابل لەنێویاندان،
لەگەڵ فەلەستیە و سور و خەڵکی کوش،
    سەبارەت بە ئەوان دەگوترێت: ”ئەم کەسە لە سییۆن لەدایک بووە.“»
دەربارەی سییۆن دەگوترێ: «ئەمە و ئەوەی تێدا لەدایک بووە و
    خودای هەرەبەرز خۆی دەیچەسپێنێت.»
یەزدان لە پەڕتووکی گەلاندا تۆماری دەکات:
    «ئەمە لە سییۆن لەدایک بووە.»

سەماکەران گۆرانی دەڵێن:
    «هەموو سەرچاوەکانم لە تۆوەیە.»

Footnotes

  1. 87‏:3 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 6، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏
  2. 87‏:4 مەبەست لە ڕاهەب وڵاتی میسرە، هەروەها لە ئەفسانە کۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاهەب دڕندەیەکی دەریاییە و هێمای خراپەکاری و سەرلێشێوانە.‏