Add parallel Print Page Options

زەبوورێکی داود.

141 ئەی یەزدان، هاوارم بۆ تۆ کرد، خێرابە بۆ لام!
    گوێ لە دەنگم بگرە کە هاوارت بۆ دەکەم.
با نوێژم وەک بخوور لەبەردەمت بچەسپێت،
    دەست بەرزکردنەوەم وەک قوربانی ئێوارە بێت.

ئەی یەزدان، پاسەوانێک دانێ بۆ دەمم،
    دەرگای لێوەکانم بپارێزە.
وا مەکە دڵم بەلای خراپەدا بچێت،
    نەوەک خۆم بە کردەوەی بەد خەریک بکەم،
لەگەڵ ئەوانەی بەدکاری دەکەن،
    لە شتە خۆشەکانی ئەوان ناخۆم.

با پیاوچاک لێم بدات، ئەوە خۆشەویستییە،
    با سەرزەنشتم بکات، ئەو وەک ڕۆنی بۆنخۆشی سەرە،
    سەرم لاری نییە،
چونکە بەردەوام نوێژەکانم لە دژی خراپەکانیانە.

    ڕابەرانیان لە خەرەند فڕێدەدرێنە خوارێ،
    ئەوسا گوێ لە قسەم دەگرن چونکە ڕاستە.
وەک کێڵان و شەقکردنی زەوی،
    ئاوا ئێسقانەکانیان لە دەمی گۆڕ پەرت دەکرێن.

چونکە چاوەکانم سەرنجیان لەسەر تۆیە، ئەی یەزدانی پەروەردگار،
    پەنا دێنمە بەر تۆ، با گیانم نەفەوتێت.
بمپارێزە لەو داوەی بۆیان ناومەتەوە،
    لە تەڵەی بەدکاران.
10 با بەدکاران پێکەوە بکەونە تۆڕی خۆیانەوە،
    لەو کاتەدا من بە ئاسوودەیی بپەڕمەوە.