Add parallel Print Page Options

گۆرانی گەشتیاران.

120 لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە،
    بە دەنگمەوە هات.
ئەی یەزدان، گیانم دەرباز بکە
    لە لێوی درۆزن و لە زمانی فێڵباز.

چیت پێدەدرێت،
    چیت بۆ زیاد دەکرێت، ئەی زمانی فێڵباز؟
تیری تیژکراوی پاڵەوان،
    لەگەڵ پشکۆی خەڵووزی دار گەز!

قوڕبەسەرم، چونکە ئاوارەی مەشەکم[a]،
    کە لە خێوەتەکانی قێدار[b] نیشتەجێم.
نیشتەجێبوونم درێژەی کێشا
    لەگەڵ ئەوانەی ڕقیان لە ئاشتییە.
من ئاشتیخوازم،
    بەڵام کاتێک قسە دەکەم، ئەوان شەڕخوازن.

Footnotes

  1. 120‏:5 مەشەک، هەرێمێکە لە ئێستای وڵاتی تورکیا.‏
  2. 120‏:5 قێدار، هەرێمێکە لە نیمچە دوورگەکەی عەرەبی.‏